لە یاریگای سەرچنارى شارى سلێمانى ، شەوانە خولێکی تۆپى پێى دۆستانه‌ى بەهێز به‌به‌شدارى شانزه تیپ له وەرزشکارە دێرینەکانى شارى سلێمانى و ده‌وربه‌رى به ناوى با فێربین له گه‌وره‌كانه‌وه کراوەتەوە.
له خوله‌كه دەیان یاریزانی ناسراوى كوردستانى تێدایە خولەکەش لە لایەن وەرزشکارو راهێنەر ، ڕێباز سدیقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
سه‌باره‌ت به خوله‌كه ، رێباز سدیق وتى ، ئامانجى خوله‌كه رێزگرتنه له ماندووى ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ى پێشوو هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى وه‌ك هانده‌ر یان وه‌رزشكارى ئێسته‌ن له‌وانه فێربن كه رێچكه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتن بگرن ، ئه‌نجام و شكست قبوڵ بكه‌ن .
وتیشى ئێسته به‌ره‌و قۆناغى دووه‌م ده‌رۆین و ده‌گه‌ینه قۆناغى دووه‌م كه هه‌شت تیپ ده‌مێنێته‌وه‌و یارییه‌كانیش له ئاستێكى به‌رزو پرش خۆشه‌ویستى و رێز به‌رێوه‌ده‌چێت .
ئه‌وه‌شى وت خوله‌كه یاسایى خۆى هه‌یه‌و له 38 ساڵ كه‌متر ناتوانێت به‌شدارى بكات و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش به سیستمێكى رێك و پێك و ده‌روات و هه‌ر یارییه‌كیش یاریزانێكى ناسراو یان كه‌سایه‌تیه‌كى دیار هه‌ڵده‌سێت به ده‌ستنیشانكردنى باشترین یاریزانى یارییه‌كان .
سپۆرت میدیا