حساب بۆ نوسراوێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى تیپه‌ میللیه‌كان ناكرێت

پاش بڵاوكردنه‌وه‌ى نوسراوێكى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى لیژنه‌ى تیپه‌ میللیه‌كانى كوردستان بۆ راگرتنى خوله‌كان، به‌ڵام كار به‌ نووسراوه‌كه‌ نه‌كرا .

به‌ پێى زانیارییه‌كانى سپۆرت میدیا، ئه‌مرۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ، بڕیاریداوه‌ بەڕاگرتنی سەرجەم کارو چالاکیەکان بۆ کاتێکی نادیارلەبەر بەرژەوەندی گشتی و داوایكردووه‌ بەرپرسیاریتی ئەم دۆخە لەئەستۆ بگرن بۆ پاراستنی هه‌مووان .

سپۆرت میدیا ، زانیارى لایه‌ ئه‌مرۆ كار به‌و نووسراوه‌ نه‌كراوه‌و له‌ زۆربه‌ى یاریگاى شارو شارۆچكه‌كانى كوردستان یارییه‌كان و پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌ ئاماده‌بوونى هانده‌ره‌وه‌ به‌رێوه‌چوو.

سپۆرت میدیا -تایبه‌ت

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز