پاڵەوانه‌ی كورده‌كه‌ى عێراق و ئاسیا لە یاری بەرزکردنەوەی قوڕسایی (محەممەد یاسین) بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە لە وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.
كاروان مه‌سعود، رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشى رایگه‌یاند ، محه‌مه‌د یاسین پاشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ له وڵاتى سوید كۆچى دوایكردووه پاش ئه‌وه‌ى زیاتر له مانگێك به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه له نه‌خۆشخانه بووه .
محەمەد یاسین، وەکو یاریزان بەشداری ئۆڵۆمپیادی لۆس ئەنجلوسی ساڵی ١٩٨٤ی کردووە و لە کێشی ٧٥کگم پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە.
محه‌مه‌د خاوه‌نى ده‌یان میدالیاى زێر‌و زیوه له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌ب و ئاسیا به تایبه‌ت و یه‌كێكه له‌و یاریزانه كورده ده‌گمه‌نانه‌ى به‌شدارى یارییه‌كانى ئۆلۆمپیادى كردووه.
سپۆرت میدیا