١- بلند بوونی لیاقەی جەستەیی (اللیاقە البدنیە) یاریزان بۆ ماوەیەکی کەم پشتی ئەو کاتە لەناکاو لیاقەیی دێتە خواری.
٢- فێربوون و ئالودەبوونی وەرزشوانەکە لە سەر چالاککردن وا لەو کەسە ئەکات زیاتر دەرمانەکان بەکار بێنیت هەتا دەگاته بارودۆخی ژەهراوی بوون.
٣- پشتگویی خستنی ڕاهێنانی دروست بەرێگای پێشبرکی هەتا ئەو کەسە خۆ تەمرین ناکات بەتەواوی لەبەر چاڵاککردن.
٤- سروشتی کەسەکە بەرە بەرە خراپ دەبێت لە رووی ( ڕەوشت و کۆمەلایەتی و دەروونی).
٥- کارتێکردنی نەرێنی لەسەر لەش دروست دەکات وەکو ( بلندبوونی فشاری خوێن ، زیادبوونی لەناکاوی ئازاری ماسولکە یاخود بلێن ماسولکە لاواز ئەبێت)
٦- ئەگەری مردنی لە ناکاو لە ئەنجامی زۆر بە کارهێنانی چالاککردنی لەش بە دەرمان یاخود دەرزی.
رجب عبدالرحمن محمد
مامۆستا پەروەردەی وەرزش.