به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى وه‌رزشى سلێمانى ، ته‌ئكید له‌سه‌ر بایه‌خدان به لایه‌نى ته‌ندروستى و رێكاره‌كانى خۆپاریًزى ده‌كات له كاتى به‌رێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتا قۆناغى په‌یمانگه‌كان .
ئاریان نورى ، به‌رێوه‌به‌رى په‌یمانگاى وه‌رزشى سلێمانى تایبه‌ت به سپۆرت میدیاى وت ، ماوه‌ى ١٠ رۆژ زیاتره له‌سه‌ر خه‌تم بۆ روونكردنه‌وه له‌سه‌ر دۆخى ته‌ندروستى شارى سلێمانى و هه‌وڵه‌كانمان بۆ سه‌لامه‌تى خوێندكاران و مامۆستایان كاتێك داواكراوه تاقیكردنه‌وه‌كان به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له شارى سلێمانى دوابخرێت ، وه تا ئه‌م ساته‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر خه‌تین تاوه‌كو باشترین رێككارو چاره‌سه‌ر بۆ به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌كه بخه‌ینه گه‌ڕو به‌دڵنیایشه‌وه هه‌ر بریارێك بدرێت له قازانجى خوێندكاران ده‌بێت .
به‌رێوه‌به‌رى په‌یمانگاى وه‌رزشى سلێمانى وتیشى ، تا ئه‌م ساته بریاره تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڕێوه‌بچن به‌ڵام ته‌واوى خوێندكاران دڵنیاده‌كه‌ین تاقیكردنه‌وه‌كان له ژێر كۆنترۆلێكى ته‌ندروستى توند به‌رێوه‌ده‌چێت به ئامێرى پاكژ كه‌ره‌ره‌و جێڵ ته‌واوى سه‌لامه‌تى خوێندكاران و مامۆستایان و هۆڵه‌كان پارێزراو ده‌بێت .
ئاریان نورى ئه‌وه‌شى، ده‌سه‌ڵاتى كۆتایى ده‌كه‌وێته وه‌زیرى په‌روه‌رده‌و ته‌واوى خوێندكارانیش ده‌كه‌مه‌وه هه‌وڵه‌كانمان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ دانانى بریارى گونجاو سه‌پاندنى دۆخێك له به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران به‌رده‌وام ده‌بێت .
سپۆرت میدیا