وانەبێژێکی کورد ، وانە بە ڕاهێنەرانی عەرەب دەڵێتەوە

دکتۆر هاوبیر عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی راهێنەرانی عەرەب لە خولێکی راهێنان لەژێر سەرپەرشتی یەکێتی کیک بۆکسینگی جیهانی(WAKO)له رۆژانی ٢-٤-٧-٢٠٢٠. بە شێوازی ئۆنلاین وانە دەڵێتەوە.

ئه‌زموونه‌كه‌ى ئه‌و پاڵه‌وانه‌ى كوردستان و عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌ب جارى یه‌كه‌م نییه‌ ، پێشتریش له‌ عه‌ممانى پایته‌ختى ئه‌رده‌ن وه‌ك وانه‌بێژێك به‌شدارى له‌ وتنه‌وه‌ى خولێك كرد .

له‌م خوله‌ كه‌ له‌ رێگه‌ى به‌رنامه‌ى زوومه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت تەنها راهێنەرە باوەر پێکراوەکان دەتوانن بەژدار بن.

سپۆرت میدیا

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز