میران محه‌مه‌د
سه‌ره‌تایی به دیهێنانی هه‌ر خه‌ونێك به ههوڵو كۆشش ده‌ست پێده‌كات و بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئامانج و ده‌ست كه‌وته‌ش ماندوو بوون و پشتگیری ده‌وێت ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له سه‌ره‌تایی دروست بوونی كه له به‌رواری 1 / 6 / 1999 بوو چه‌ندین تیپی دروست كرد له‌وانه ( تۆپی پێ ، باله و باسكه و هتد … ) خه‌ونی كۆمه‌ڵێك وه‌رزشكاری شار له ژێر ناوی پێشمه‌رگه له‌و سه‌رده‌مه تا ئه‌مڕۆ له هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی چه‌ندان ئه‌نجام نازناو به پاڵپشتی سه‌رۆكی یانه تا جێگر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی له‌و ده‌مه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه ، له‌گه‌ڵ هاتنه پێشی هه‌ر به‌ربه‌ستێك و به هه‌وڵی هه‌مووان توانرا ئه‌و به‌ربه‌سته سه‌ختانه تێپه‌ڕێنرێت و به سه‌دان جامی یه‌كه‌م و میدالیایی ئاڵتون له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه له ژێر ناوی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست هات ، كه ئه‌وه‌ش بووه ناساندنی زیاتری وه‌رزش به ناوی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزشی نێو خۆی عێراقی و عه‌ره‌بی و ده‌ره‌كی ته‌نانه‌ت له ولاَتانی ئاسیایی و ئه‌وروپی دا .
یه‌كێك له‌و تیپانه‌ی كه به به‌هێزی هاتنه نێو گۆڕه‌پانی وه‌رزشی كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت ولاَتانی عه‌ره‌بی تیپی باله‌ی یانه‌كه بوو كه خه‌ونی كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاوی به دی هێنا له به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كانی كوردستان و عێراق و به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی دا .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باس و مه‌به‌ستمه بۆ ئێوه‌ی خوێنه‌ری بخه‌مه ڕوو به‌ده‌ست هێنانی نازناوی عێراق كه دووباره و بۆ جاری دووه‌م پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی جامه‌كه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و ده‌بێته‌وه به به‌شێك له مێژووی سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌كه .
له ساڵی 2019 و به‌مه‌به‌ستی دروست بوونه‌وه‌ی تیپه‌كه و ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و كابتنی تیپه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی و به تایبه‌ت جێگری سه‌رۆك و سكرتێر چه‌ندین كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا تا بتوانن تیپێكی نمونه‌یی به‌هێز بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه دروست بكه‌ن ، ئه‌مه‌و پاش پاڵپشتی ته‌واوی به‌ڕێز سه‌رۆكی یانه ( شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ) و ( مامۆستا مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ) ی جێگری سه‌رۆك دووباره خه‌ونی دكتۆر سهلاَح كانه‌بی و كابتن عه‌لی ته‌ها هاته‌وه دی بۆ دروست بوونی ئه‌و تیپه‌ی كه هه‌وڵی ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كان بدات .
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه به شێوه‌یه‌كی چڕ تیپێك كه به ڕۆحێكی پڕ ووزه‌ی وه‌رزشی به ناوی پێشمه‌رگه دروست بوو كه توانیان به‌شداری له قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می خوله‌كه به سه‌ركه‌وتووی بكه‌ن و وه‌ك یه‌كێك له تیپه‌كانی گه‌یشت و به قۆناغی بژارده سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر كرد به پله‌ی یه‌كه‌م .
قۆناغی بژارده و شاری هه‌ولێر ، تیپه‌كانی دووباره كۆكرده‌وه كه یارییه‌كانی له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سهلاَحهدین ئه‌نجام دراو تێیداو پێشمه‌رگه‌كان بوونه سه‌رقافڵه‌ی تیپه‌كان به سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانیان و كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ و به‌ده‌ست هێنانی نازناوی ئه‌و قۆناغه ، ئه‌مه‌و پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری دا قۆناغی دووه‌م له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عبی وه‌رزشی ئه‌نجام بدات ، دووباره پێشمه‌رگه‌كان ئاماده‌كارییه‌كی چڕیان ئه‌نجام دا‌و وویستی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ڕاهێنه‌ران و یاریزانان بۆ ئه‌و ئه‌نجامه بوو كه له شاری هه‌ولێر به‌ده‌ست هات ، پاش ئه‌وه‌ی شاندی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له‌و قۆناغه‌ش گه‌یشتنه شاری به‌غداد و ئاماده‌كاری یه‌كه‌میان له هۆڵی شه‌عب ئه‌نجام دا ، حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق به‌هۆی بلاَو بونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌كانی ڕاگرت و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش به‌و هۆكاره گه‌ڕانه‌وه شاری سلێمانی .
پاشان و له دوایی چاوه‌ڕوانی تیپه‌كان كه بریتیی بوون له یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، هه‌ولێر ، به‌حری و غاز ) بۆ ئه‌نجام دانی قۆناغی كۆتایی كه له شاری به‌غداد ئه‌نجام ده‌درا ، بهلاَم به‌هۆی باری نائاسای و به‌هۆی بلاَوبونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری دا كه ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر شێوازی قۆناغی یه‌كه‌م كه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام درا هه‌ژمار بكرێت و به‌و ئه‌نجامانه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان دووباره خه‌ونه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه به ڕاستی و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێننه‌وه و دووباره جامه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ش بۆ دووه‌م جاره پێشمه‌رگه نازناوی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ست دێنێت .
پیرۆزه له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، پیرۆزه له هه‌موو هانده‌رانی تیپه‌كه و وه‌رزشكارانی شاره جوانه‌كه‌ی سلێمانی .