
له رۆژى رۆژنامه‌گه‌رى وه‌رزشى جیهان، رێكخراوى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جیهان ،AIPS كۆنفرانسێكى ئۆنلاین سازده‌دات .
رێكخراوه‌كه له رۆژلا ٢-٧ـى ئه‌مساڵ كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادى دامه‌رزاندنى رێكخراوه‌كه كۆنفرانسێكى ئۆنلاینى بۆ ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێك ساز ده‌كات كه چه‌ندین كه‌سایه‌تى و رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشى جیهان له سه‌رتاسه‌رى جیهانه‌وه به‌شدار ده‌بن .
رێكخراوه‌كه له ماوه‌ى رابردووش خولێكى ئۆنلاینى بۆ رۆژنامه‌نووسى لاو كرده‌وه له ماوه‌ى كه‌ره‌نین و تێیدا رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى چه‌ندین وڵات به‌شداریان تێدا كرد‌و دواتر بروانامه‌ى سه‌ركه‌وتنیان پێبه‌خشرا .
رێكخراوه‌كه له زیاتر له ١٨٠ وڵاته‌وه ئه‌ندامى هه‌یه‌و په‌یوه‌سته به‌كاروبارى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى له جیهان .
سپۆرت میدیا