له قه‌زاى پێنجوێن كۆتایهات به خولێكى تۆپى پێ به‌شدارى ٢٠ تیپى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه .
خوله‌كه به ناوى هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌رێوه‌چوو ، له یارى كۆتایى خوله‌كه‌ش كه رۆژى دووشه‌ممه به‌رێوه‌چوو، هه‌ردوو تیپى راپه‌رینى قه‌زاى شاره‌زوورو كوردستانى هه‌ڵه‌بجه به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه .
پاش كۆتایهاتنى یارییه‌كه له كاتى یاسایی به دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا ، به لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه راپه‌رین یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌و بووه پاڵه‌وانى خوله‌كه .
شاره‌زوور -فه‌رحان ئه‌نوه‌ر