زیاتر له چوار مانگه خولى یانه نایابه‌كانى كوردستان راگیراوه‌و چاره‌نووسى خوله‌كه‌ش دیار نییه .
هه‌ندێك له یاریزانه‌كانى یانه به‌شداره‌كان له ماوه‌ى راگرتنهكهوه هیچ شایسته‌یه‌كى داراییان پێ نه‌دراوه‌و به‌شێك له یانه‌كانیش چه‌ند مانگێك مووچه‌یان دابه‌شكردو دواتر رایانگرت .
یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان به‌هاى كۆرۆناو بریارى حكومه‌تى كردۆته پاساو بۆ راگرتنى خوله‌كه‌و ماوه‌ى چه‌ندین مانگه ته‌نانه‌ت له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى زوومیشهوه به ئینته‌رنێت كۆنه‌بوونه‌ته‌وه تاوه‌كو بریارى كۆتایى له‌سه‌ر خوله‌كه بده‌ن .
ئێسته به‌شى زۆرى یاریزانه‌كان و یانه‌كان ته‌واو له چاوه‌ڕوانى بێزاربوون و دیاریش نییه كه‌ى یه‌كێتییه‌كه بریار ده‌دات .
هاوكات بریاره چه‌وته‌كانى یه‌كێتیی تۆپى پێ و نه‌بوونى پلان خه‌ریكه گۆبهندێكى تر ده‌نێته‌وه به‌و پێیه‌ى به‌شى زۆرى یاریزانه به‌تواناكانى كوردستان گرێبه‌ستى یاریكردنیان بۆ هاتووه له خولى عێراق به‌ڵام به‌هۆى دیار نه‌بوونى چاره‌نووسى خولى كوردستان یانه‌كان و یاریزانه‌كانیش تواناى بریاریدانیان نییه .
به‌شى ته‌واوى یانه‌كان و یاریزانه‌كان و راهێنه‌ره‌كان له سحرى نووستووى ئه‌ندامانى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى خوله‌كه له شۆكدان و خه‌ریكه كاره‌ساته‌كه‌یان لێ ده‌كه‌نه دوو كاره‌سات .
سپۆرت میدیا