یانه‌كانى خولى نایابى عێراق به مه‌به‌ستى تۆكمه‌كردنى پێكهاته‌كانیان بۆ وه‌رزى نوێى خولى عێراقى زۆرترین یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى ده‌كه‌نه ئامانج .
به پێى زانیارییه‌كان ، یانه‌ى هه‌ولێر ئامانجێتى هه‌ریه‌كه له شوانه مهحموودز شیروان كوردستان و دیار عه‌لى بگوازێته‌وه ریزه‌كانى .
هاوكات یانه‌ى ته‌ڵه‌به‌ى شارى به‌غدادیش تیرى له ئاراس متسهفاى یاریزانى نه‌ورۆز گرتۆته‌وه‌و مهبهستێى بۆ وه‌رزى نوێ بیكاته یاریزانێكى سه‌ره‌كى .
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن یاریزانه‌كان ده‌یانه‌وێت ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى نه‌ورۆز قایل بكه‌ن تاوه‌كو له خولى كوردستان له یانه‌ى نه‌ورۆز بمێننمهوهو له خولى عێراقیش له‌و یانانه یارى بكه‌ن .
ماوه‌ى چوار مانگه یارییه‌كانى خولى كوردستان وه‌ستاوه‌و تاوه‌كو ئێسته‌ش چاره‌نووسى خوله‌كه نادیاره.
سپۆرت میدیا