ئه‌مرۆ هه‌ینى وه‌رزشكارێكى دیارى پێشووى كوردستان و گه‌رمیان گیانى له‌ده‌ستدا .
حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ، سكرتێرى یانه‌ى كفرى رایگه‌یاند عه‌بدول وه‌هاب عه‌باس جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى كفرى پاش مانه‌وه‌ى دوو سه‌عات له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستدا .
سكرتێرى یانه‌ى كفرى وتیشى ، پێش گیان له‌ده‌ستدانى جێگرى سه‌رۆكى یانه‌كه تووشى گرانه‌تاى بووه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامى پشكنینه‌كانى ده‌رنه‌كه‌وتووه به كۆرۆنا بووه یان گیان له‌ده‌ستدان بووه به هۆى نه‌خۆشى تره‌وه .
عه‌بدولوه‌هاب عه‌باس وه‌رزشكارێكى دیارى ناوچه‌ى گه‌رمیان بووه‌و ماوه‌ى ٢٠ ساڵ زیاتره له یانه‌ى كفرى بووه‌و وه‌ك یاریزان و دواتر جێگرى سه‌رۆكى یانه‌و سه‌رپه‌رشتیارى تیپى تۆپى پێى یانه‌كه بووه .
به پێى زانیارییه‌كان ماوه‌ى ١٣ رۆژه جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى كفرى هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه .
سپۆرت میدیا