سڵاوتان لێ بێت وه‌رزشكارانى خۆشه‌ویست:
له‌سه‌ر ڤار (VAR) زۆر له خۆشه‌ویستان ده‌پرسن ئایا ڤار له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێ یانه به‌كار دێت؟ یان ئایا ڤار جێى خۆى نه‌گرتووه.
ده‌بێت بزانین كه گه‌ڕانه‌وه بۆ ڤار بۆ چه‌ند حاڵه‌تێك به‌كاردێت: له‌وانه:
– تۆماركردنى گۆڵ (له ئۆفساید یان تۆماركردنى گۆڵ به ده‌ست یان هه حاڵه‌تێكى تر)
– پێدانى كارتى سوور یان كارتى دووه‌مى زه‌رد
– ئه‌ژماركردنى لێدانى سزا
بێ گومان ئه‌وه‌ى جێى باسه له خولى ئیسپانى وبه تایبه‌تى له نێوان هانده‌رانى به‌رسه‌لۆنه وریاڵ مدریده كه یه‌كترى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه كه باس ده‌كرێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس ده‌كرێت.
ڤار ئه‌گه‌ر به ڕێژه باس بكه‌ین له 90% له حاڵه‌ته‌كانى سه‌ركه‌وتوو بووه به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كێشه‌ى هه‌یه. به بۆچوونى من كێشه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م چه‌ند حاڵه‌ته:
یه‌كه‌م: هێشتا كه‌م وكورتى له پرۆتۆكۆڵى ڤار هه‌یه ومن وه‌كو خۆم بۆ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى یاسادانانى نێوده‌وڵه‌تى بۆرد بۆ ساڵى داهاتوو پێشنیارم ده‌بێت.
دووه‌م: دانانى ناوبژیوانى كه‌م ئه‌زموونه له ژوورى ڤار كه هه‌ندێ له‌و بڕیارانه یه‌ك لاكه‌ره‌وه‌ن به‌ڵام نه‌بوونى ئه‌زموونى باش له‌وانه‌یه هه‌ندێ له بڕیاره‌كان ڕاست ودروست نه‌بێت.
سێیه‌م: نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ڤار بۆ هه‌ندێ حاڵه‌تى گرنگ به تایبه‌تى له ناوچه‌ى سزا یان هه‌ڵسوكه‌وتى هه‌ندێ له ئه‌ستێره‌كان وه‌ك میسى وكریستیانۆ و..هتد. ئه‌مه‌ش به بۆچوونى من بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه هه‌ندێ جار تیپه گه‌وه‌ركان یان ئه‌ستێره‌كان بڕیاره‌كان له به‌رژه‌وندیان ده‌بێت.
بۆیه له دوو ڕۆژى ڕابردوودا یه‌كێتى ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ (FIFA) كه له داهاتوودا ژوورى ڤار له ژێر كۆنتڕۆڵى ژوورێكى تر به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه كه‌سانى شاره‌زا وخاوه‌ن ئه‌زموون به‌ڕێوه‌ى ده‌بات وله ژێر چاودێرى فیفا.
د. هاوكار سالار احمد
ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى ومامۆستا له زانكۆى سلێمانى
كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌یى وزانسته وه‌رزشییه‌كان