![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/07/71272020_300-4-1.jpg?resize=700%2C494&ssl=1)
شه‌وى رابردوو، مه‌حموود نوره‌ده‌ین، ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى پێشووى تۆپى پێ ، به‌هۆى سه‌كته‌ى دڵه‌وه كۆچى دوایكرد .
مه‌حموود نوره‌دین، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له كه‌ركوك له‌دایكبووه‌و له پێكهاته‌ی توركمانه.
پاش وه‌رگرتنی شاره‌ی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین یاری به‌هێزی له كیشوه‌ری ئاسیا له پاڵه‌وانێتیه‌كان و پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی به‌ڕێوه‌بردووه.
دواتر له‌كوردستان بووه به ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبژیوانان هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ناوبژیوانان، له‌یانه‌ی كه‌ركووكیش بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه بووه.
پێش گیانله‌ده‌ستدانی له یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق ( كاربه‌ڕێكه‌ر ) وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبژیوان ده‌ستنیشانكرا.
سپۆرت میدیا