به‌هۆى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی عێراقه‌وه، هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كانى سه‌ر به نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى لیژنه‌كه دوا ده‌خرێت .
دیار محه‌مه‌د سدیق،جێگرى سه‌رۆمى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان تایبه‌ت سپۆرت میدیاى وت؛ سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كان كرابوو به تایبه‌ت له سنورى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى به‌لام به‌هۆى ئاگادار كردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی جیهان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی عێراق بریاردرا كه هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان نه‌كرێت .
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان وتیشى ؛ ته‌واوى ئه‌و كه‌سانه ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه‌ده‌یانه‌وێت خۆیان كاندید بكه‌ن سارد نه‌بنه‌وه‌و دڵنیابن پاش هه‌ڵبژاردنى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی عێراق هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانیش به‌رێوه‌ده‌چێت .