![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/07/ST_20200715_LIFUSAINEV0R_5814524.jpg?resize=700%2C467&ssl=1)
یوساین بۆڵتی ئه‌فسانه‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ركابه‌رییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2017 به‌یه‌كجاری وازی هێناو دوپاتی كرده‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر گلیت میلزی راهێنه‌ر ئه‌و داوایه‌ی لێبكات ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بۆڵتی 33 ساڵ خاوه‌می ریكۆردی راكردنی 100 مه‌تر و 200 مه‌تره‌و 8 میدالی ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادی بردۆته‌وه، به‌ڵام ساڵی 2017 به‌شێوه‌ی دوور له چاوه‌ڕوانی وازهێنانی راگه‌یاند ئه‌مه‌ش به‌هیوای ئه‌وه‌ی ببێته یاریزانی پیشگه‌ری تۆپی پێ.
له‌میانی دیدارێكیشی له‌گه‌ڵ گۆڤاری فارایتی ئه‌مریكی بۆڵت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه نێو ركابه‌رییه‌كان، به‌ڵام كاتێك ئه‌وه ده‌كات كه راهێنه‌ره‌كه‌ی داوای لێبكات.
بۆڵت وتی: ئه‌گه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌م گه‌ڕایه‌وه‌و وتی با ده‌ست پێبكه‌ین ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه چونكه متمانه‌ی زۆرم پێی هه‌یه.
میلز یه‌كێكه له مه‌زنترین راهێنه‌رانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان له جامایكا كه زیاتر له 20 ساڵ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ئه‌و وڵاته بووه.
له ستادیۆمه‌وه