وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ڕۆحی پاكی كاكه شاڕۆژ سه‌ڵاحی جوانه‌مه‌رگ ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هۆڵی تایبه‌ت به تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كه‌ی به ناوی ئه‌و یاریزانه تازه پێگه‌یشتووه كرد كه بۆ دواجار ماڵ ئاوای لێ‌كردن .
له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت و ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 19 / 7 / 2020 و به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری كاكه شاڕۆژ سه‌ڵاحی جوانه‌مه‌رگ و به‌ڕێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌رده ڕه‌ووف بارام سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئاسۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێز و مامۆستا عومه‌ر ئه‌ندامی پێشووی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عێراق و ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ی جوانه‌مه‌رگ كاكه شاڕۆژ لادرا .
له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌پكه گوڵی وه‌فا له‌سه‌ر مێزی تۆپی سه‌رمێزی مه‌شقه‌كانی كاكه شاڕۆژ دانراو هه‌روه‌ك وه‌فا بۆ جوانه مه‌رگ كاكه شاڕۆژ دووپات كرایه‌وه و وێنانی ئه‌و یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتووه بووه سومبولی یارییه‌كه له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌دا .
به‌شى وه‌رزش