به‌یاننامه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی ـیه‌وه
دوای چوار مانگ چاوه‌روانی و بێده‌نگی له‌باره‌ی چاره‌نووسی خولی نایابی كوردستان، خۆشبه‌ختانه دواجار یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و بریاری له‌باره‌ی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان دا.
له‌بریاره‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان واهاتووه كه یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه كۆتایی پێهێنراوه‌و له‌هه‌مان كاتیش یانه‌ی (نه‌ورۆز) بۆته پاله‌وان و خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه، پله‌ی دووه‌میش بۆته به‌شی یانه‌ی (برایه‌تی).
ئێمه وه‌كو یانه‌ی (برایه‌تی) كه ئامانجی ئه‌و وه‌رزه‌مان به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خوله‌كه بوو، ستافی كارگێری یانه و ده‌سته‌ی راهێنه‌ران و یاریزانانیش تا ئه‌وكاته‌ی دواین جه‌وله‌ی خوله‌كه به‌ڕێوه‌چوو هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌دا و له قۆناغی دووه‌میش یانه‌كه‌مان زۆرترین خاڵی كۆكردبوویهوهو به بردنه‌وه له 3 یاری و یه‌كسانبوونێك هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌پێشه‌وه‌ی رێزبه‌ندی خوله‌كه نزیك بوویه‌وه‌و به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ (نه‌ورۆز) ـی پێشه‌نگ خانه‌ی دووه‌می گرتبوو، له‌ماوه‌ی وه‌ستانی خوله‌كه و تا ئه‌م ساته‌ش هه‌میشه بۆچوونی یانه‌ی (برایه‌تی) له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی خوله‌كه بوو.
له ئێستادا كه (یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان) بریاری له‌باره‌ی خوله‌كه داوه ئێمه وه‌كو یانه‌ی (برایه‌تی) وه‌كو هه‌میشه ڕێز له بریاره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌گرین و له‌هه‌مان كاتیش پیرۆزبایی له یانه‌ی وه‌رزشی (نه‌ورۆز) ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خوله‌كه، ده‌ستخۆشیش له‌سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان ده‌كه‌ین، به‌هیواین بۆ وه‌رزی نوێ هه‌موو به‌جۆش و خرۆشێكی زیاتر خۆمان بۆ وه‌رزێكی تازه و ركابه‌رییه‌كی نوێ ئاماده بكه‌ین و گڕوتین و جمۆڵی وه‌رزشیش بخه‌ینه‌وه نێو یاریگاكانی كوردستان دوای تێپه‌راندنی ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له‌كۆتاییش پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی خۆمان بۆ جه‌ماوه‌رانی دڵسۆز و یاریزانانی تیپی تۆپی پێی و سه‌رجه‌م تیپه‌كانی تری یانه‌ی برایه‌تی راده‌گه‌یه‌نین، كه هه‌موو وه‌ك یه‌ك خێزان له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان كاریان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوی یانه‌ی برایه‌تی كرد.
یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی
2020-7-25