‎پارتی خولی نایابی کوردستان بە پۆستی سەرۆکی ھەرێم تێگەیشتوە

ره‌نجه‌ ره‌حمان

‎وەک چۆن لەوەتەی پۆستی سەرۆکی ھەرێم ھەیە ھێڵی سورە و لای پارتیە، بە ھەمان شێوەش لەوەتەی خولی نایابی کوردستان بەرێوە دەچێت ناسناوەکە لای پارتیە، جگە لە یانەکانی پارێزگای ھەولێر و دەھۆک رێگە نادەن ھێچ یانەیەکی تر ببێتە پاڵەوان، یٔەمەش بە ھۆی باڵا دەستی و حیزبایەتیان لە یەکێتی تۆپی پێ ی کوردستان و یاری کردن بە یٔەنجامی یاریەکانەوە،بیرتانە دوو وەرز لەمەو پێش یانەی برایەتی ھەر چەندە یٔەو یانەیە لە پارێزگای ھەولێرە، بەڵام سەر بە یەکێتی یە لە باشترین یٔاست بوو!

‎دوای ساڵێک لە ھیلاکی و خەرجیەکی زۆر لەو بارودۆخە خراپەی یٔابووری بە ھۆی یاری کردن بە یٔەنجامی یاری رێگە نەدرا ببێتە پاڵەوان،کاتێکیش سکاڵای کرد سزا درا!
‎ تا لەو ماوەی پێشوو راستیەکان لە زمانی گۆڵپارێزی بە ناوبانگ (سەرھەنگ موحسین) و یاریزانی دێرین و سەرپەشتیاری یٔێستای تیپی ھەولێر (محەمەد خوشناو ) دەرکەوت کە چۆن سەرپەرشتیاری تیپەکە واتە محەمەد خۆشناو بە یٔاشکرا بە یاریزانەکانی گوتووە “حەز دەکا بدۆرین تا زێرەڤانی ببێتە پاڵەوان ھەرواشیان کرد”!

‎بیرتان چوو چوار وەرز لەمەو پێش چ غەدرێکیان لە یانەی “کۆیە” کرد لەبەر یٔەوەی “سیروانی نوێ”بۆ نایاب سەرکەوتوبو ھەرچەندە یانەکە سەر بە بزوتنەوەی گۆرانە، بەڵام چونکە لە پارێزگای سلێمانی بوو تا دوو یانەی دەرەوەی پارتی بۆ خولی نایان سەرنەکەون دونیایەک سزایان بەسەر یانەی کۆیە سەپاند، رێگە نەدرا کۆیە لە یاریگای خۆی دوا یاری بکات یاریەکە بۆ ھەولێر گواسترایەوە، کۆیەتان بە دۆران دا دوای یاریەکەش پیاوانی یٔەمنی کە یٔەرکیان پاراستنی یاریگا بوو خۆیان ھاتنە ناو یاریگا بە چەکەوە!ھێرشیان کردە سەر یاریزانانی کۆیە و چەند یاریزانێک یٔازار دران.

بیرتان چووە یان مافی بیرکردنەوەتان پێ نەدراوە وەرزی رابردوو چۆن راھێنەری و سکرتێری یانەی یٔارارات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی یەکێتی تۆپی پێیان تۆمەت بارکرد بە یارمەتی دانی چەند یانەیەک تا ببن بە پاڵەوان، بەڵام چونکە یانەکە لە مەسیف سەلاحەدینە یەکێتی تۆپی پێ، پێ بێ دەنگ بوو ، لێدوانی باشترین گۆڵپارێزی پێنچ وەرزی خولی کوردستان (غەفور عوسمان)تان گوێ لێ نەبوو!؟
‎ کە چۆن لە یاریگا ھاتۆتە دەرەوە نا رازی بووە یانەکەی بە مەبەست گۆڵ لە خۆیان بکات لە بەرژەوەندی یانەی زاخۆ؟ ھێشتا یٔێوە باسی جوانی تۆپی پێ و دورخستەنەوەی حیزب لە وەرزش دەکەن!؟

‎بیرتان چووە یان بیرتان بھێنمەوە وەرزی رابردوو کە ھێشتا ناسناوی خولی نایابی کوردستان لە دوا یاری نێوان پێشمەرگەی ھەولێر و کەرکوک، شێروانە و نەورۆز یەکلا نە بووبۆوە وەک یٔەوەی وەحیتان بۆ ھاتبێت ھێندە دڵنیا بوون پێشمەرگەی ھەولێر دەبێتە پاڵەوان وا یٔامادەکاریەکی بیٔ وێنەتان لە یارێگای پێشمەرگەی ھەولێر رێک خست لەگەڵ یٔامادەکاریەکی ھەژارانە لە یاریگای شێروانە رێک یٔامادەکاریە پێشبینی کراو و بەرنامە بۆ دارێژراوەکەتان ھاتە دی و پێشمەرگەی ھەولێر بوو بە پاڵەوان ، یٔەگەر یانەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان حیزبایەتیان بکردایە ھەر یٔەو کات نەورۆز دەبوو بە پاڵەوان، دەبێ وەرزشکاران و رۆژنامەنوسان و یانەکانی دەرەوەی پارتی لە خۆیان بپرسن یٔەوە خێرە لە یٔاستی پلە دوو پلە یەک و یٔاستی لاوان و تازە پێگەیشتوان یانەکانی دەرەوەی پارتی دەتوانن ببن بە پاڵەوان بەڵام١١ وەرزە لە توانای ھیچ یانەیەک نیە لە خولی نایاب لە دەرەوەی پارتی ببێتە پاڵەوان؟ یٔێستا کە یەکێتی تۆپی پێ بە یٔامادەبونی ٨ ئەندام لە کۆی ١٠ یٔەندام لە بارەگای یەکێتیەکە کۆبونەوەی یٔاسای خۆی کردوە بە دەنگدانی ٥ یٔەندام بەرامبەر دەنگی ٣ یٔەندام بریاری لە کۆتایی ھێنان بە خولی نایاب داوە کە زیاتر لە چوار مانگە یاریەکانی وەستاوە، چونکە لەم کۆبونەوەیە پارتی زۆرینە نەبووە وە بە گوێرەی ریزبەندی یانەکانی یەکەم و دووەم پارتی نین بە نایاسای دەزانن دەستیان بە سەر سایت و پەیجی یەکێتیەکە گرتووە.

‎ بریارەکە بڵاو ناکەنەوە رێک وەک پرۆژە یاسای ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم، ئەو کات پارتی کەمینە بوو لە پەرلەمان رێگەی لە کۆبونەوەکە گرتوو پەرلەمانی پەکخست رێگری لە سەرۆکی پەرلەمان کرد بێتەوە ھەولێر، بەڵام لە کاتی کارا کردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم چونکە خۆیان زۆرینە بوون بێ یٔامادە بونی لیستی سەوز کوبونەوەی پەرلەمانیان یٔەنجامدا سەرۆکی ھەرێمیان ھەڵبژارد، وا دیارە بە نیازن ھەتا ھەتایە ھەر یٔەوان خاوەن بریاری یەکەم کۆتایی خۆیان و حیزبیان بن بۆیە یٔەو بریارەی یٔەندامانی یەکێتی لە یەکێتی تۆپی پێ وا شۆکی کرد یان یٔەم بریارە رێگر بووە تا وەک وەرزەکانی پێشوو لە جەولەکانی کۆتایی یاری بە یٔەنجامی یاریەکان بکەن یانەیەکی تری پارتی بخەنە سەر سەکۆی پاڵەوانان و بۆ شەخسی و حیزبیتان بیکەنە دەستکەت،

‎یٔەو سەردەمە گوزەشت جارێکی تر بە یٔارەزووی خۆتان غەدر لە یانەکانی یەکێتی بکەن، بۆیە دەکرێ بڵێن بە تێروانین لە وەرزەکانی پێشوو کە چۆن یاری بە یٔەنجامی یاریەکان کراوە، یٔەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان تاکە وەرزە کرین و فرۆشتن بە یاریەکان نەکراوە یانەکانی نەورۆز و برایەتیش پاکترین پاڵەوانی تەواوی خولەکانی نایابی کوردستانن.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز