قه‌حتان جسه‌یر، راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوان نامه‌ى بانگهێشتكردنى بۆ حه‌وت یاریزانى لاو ئاراسته كرد تاوه‌كو په‌یوه‌ندى به مه‌شقه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌وه بكه‌ن به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ پاڵه‌وانێتیی ئاسیاى داهاتوو .
سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ، پیشه‌گه‌رن له خوله‌كانى ئه‌وروپاو بۆ یه‌كه‌مجاره بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كرێن و له‌و حه‌وت یاریزانه ته‌نیا عه‌لى حه‌مادى یاریزانى سوانزى سیتى پاسپۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌ى هه‌یه و راهێنه‌ره عێراقیه‌كه‌ش داواى له حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى كردووه ئاسانكارى زوو به زوو بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنى به‌ڵگه‌نامه بۆ یاریزانه‌كان .
له‌و یاریزانه بانگهێشتكراوانه ، دوو یاریزانى به ره‌گه‌ز كوردى تێدایه كه ئه‌وانیش كاردۆ ئه‌فراسیبى یاریزانى كریستاڵ پاڵاس و مه‌تین دیار سالحى یاریزانى یانه‌ى برۆندبى دانیماركیه .
سپۆرت میدیا-ئاژانسه‌كان