خۆرى ریال مه‌دریدو یۆڤانتۆس ئاوا بوو

له‌ قۆناغى شانزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، یانه‌ى ریال مه‌درید ماڵئاوایى كردو مانچێسته‌ر سیتیش گه‌یشته‌ قۆناغى داهاتوو .

مانچێسته‌ر سیتى له‌ یارى گه‌ڕانه‌وه‌، میواندارى ریال مه‌دریدى كردو یانه‌ى میواندار توانى ٢-١ یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌ .

به‌و ئه‌نجامه‌ش به‌ كۆى هه‌ردوو یارى مانچێسته‌ر سیتى توانى ٤-٢ بگاته‌ قۆناغى هه‌شته‌م .

له‌و قۆناغه‌ش مانسیتى به‌رامبه‌ر لیۆن ده‌وه‌ستێته‌وه‌ كه‌ ئه‌میش له‌سه‌ر حسابى یۆڤانتۆس گه‌یشته‌ قۆناغى داهاتوو .

به‌شى وه‌رزش

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز