
پرۆژه‌ى بیبلیۆگرافیای وه‌رزشكاره كورده‌كانى هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق له پاڵه‌وانێتییه‌کانی جیهان، ئۆڵۆمپیاد، عەرەب، ئاسیا، ڕۆژئاوای ئاسیا، پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا، پاڵەوانێتییە دانپێدراوەکانی سەر یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی جیهان ده‌نووسرێته‌وه
هه‌رێز جه‌مال ؛ نووسه‌رى كتێبه‌كه رایگه‌یاند، پرۆژه‌یه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له رێگه‌ى دانانى كتێبێكه‌وه دێته به‌رهه‌م ، بۆ ته‌واوى ئه‌و وه‌رزشكارانه‌یه به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى له ته‌واوى یارییه جیاوازه‌كان له نێوه‌ندى ساڵانى 2000-2020 له پاڵه‌وانێتییه جیهانى و كیشوه‌رى و پاڵه‌وانێتییه فه‌رمییه‌كان به‌شدارییان كردووه وه‌ك نوێنه‌رێكى كورد له ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یارییان كردووه هاوكات راهێنه‌ران و دواتر ناوبژیوانه نێوده‌وڵه‌تییه كورده‌كان به‌شێكى تر‌ى بیبلیۆگرافیاكه داگیر ده‌كه‌ن .
هه‌رێز له پرۆژه‌كه ته‌واوى ئه‌و وه‌رزشكارانه به داتاى ته‌واوو وردبینى له ته‌واوى یارییه‌كان ده‌خرێنه ئه‌و پهڕتوكهوه تاوه‌كو مێژووى كوردستان و وه‌رزش نه‌وه به نه‌وه بۆ داهاتووى بگه‌ڕێنێته‌وه چونكه ده‌یان وه‌رزشكارمان هه‌یه له یارییه جیاوازه‌كان خاوه‌نى مه‌دالیاى جیهانى و ئاسیاى و عه‌ره‌بین وه‌ك پێویست نه‌ناسێنراون.
پرۆژه‌كه ته‌واوى یارییه‌كان له خۆ ده‌گرێت و تاوه‌كو ئێستاش له سه‌دا ٧٥ـى كاره‌كان كۆتایهاتووه‌و گه‌ر خودا یار بێت له كۆتایى ئه‌مساڵ له كه‌رنه‌ڤاڵێكى مه‌زن پاش له چاپدانى به‌رهه‌مه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه .
هه‌رێز جه‌مال رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشى ، پێشتر خاوه‌نى دوو كتێبه به ناوه‌كانى رێبه‌رى رۆژنامه‌وانى و له پشت هێڵه‌كانى یاریگاوه ماوه‌ى زیاتر له ١٥ ساڵه سه‌رقاڵى كارى رۆژنامه‌وانیه‌و ئه‌ندامى رێكخراوى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جیهانه .
وه‌رزش