به‌هۆى وه‌ستانى خوله‌كانى تۆپى پێى كوردستان و عێراقه‌وه‌و پاش وه‌ستاندنى چالاكیه‌كانیان ، ماوه‌یه ئه‌نجومه‌نى باڵاى تیپى میللیه‌كان و لیژنه‌ى یاڵاى تیپه میلییه‌كان و قه‌زاو ناحیه‌كان و شاروشارۆچكهكام كردنه‌وه‌ى چه‌ندین خولى جیاوازن بۆ تیپه میللیه‌كان و به‌شى زۆرى ئه‌و خولانه‌ش به هاوكارى و سپۆنسه‌رى نووسنگه‌ى وه‌رزشى شێخ لاهور شێخ جه‌نگى ، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستانه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت
دوكان خوله‌كانى ده‌ستپێكرده‌وه
پاش سالێك زیاتر له به‌ڕێوه‌نه‌چوونى ، جارێكى تر تیپه میللیه‌كانى قه‌زاى دوكان له خولێكى گه‌وره كۆده‌كرێنه‌وه
بێستون مام سوار ، سه‌رۆكى لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانى قه‌زاى دوكان تایبه‌ت رایگه‌یاند، به به‌شدارى حه‌وت تیپى سنوورى قه‌زاكه خولى تیپه میلییه‌كان به شێوه‌ى خول كرایه‌وه پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى نه‌بوونى لیژنه‌وه له ماوه‌ى ساڵى رابردوو ئه‌و خوله به‌ڕێوه‌نه‌چوو .
بێستون مام سوار وتیشى ، ماوه‌ى ٢١ رۆژ یارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و سپۆنسه‌رى سه‌ره‌كى خوله‌كه‌ش به سوپاسه‌وه له لایه‌ن به‌شى وه‌رزشى نووسینگه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان به دابینكردنى ته‌واوى پێداویستیه‌كان تاوه‌كو خوله كه به شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌بچێت.
كۆیه‌ش خوله‌كه‌ى گه‌رمه
له كۆیه‌ش سێ خول به‌رێوه‌ده‌چێت و یه‌ك خولیش له رۆژانى داهاتوو ده‌ستپێده‌كات ، ئاكۆ جیهاد كه‌ریم ، سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى تیپه میللیه‌كانى كۆیه وتى ، له ناوشارى كۆیه‌و قه‌زاى ته‌ق ته‌ق دوو خول به‌رێوه‌ده‌چێت و دواتریش ده‌ست ده‌كرێت به كردنه‌وه‌ى خولى هه‌ڵبژارده‌كان كه له لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى تیپه میللیه‌كانه‌وه ده‌بێت .
ئه‌و وتیشى ، خوله‌كه به هاوكارى نووسینگه‌ى شێخ لاهور شێخ جه‌نگى ، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی كراوه‌ته‌وه‌و كه پاڵپشتى سه‌ره‌كى سه‌ركه‌وتنى خوله‌كه‌مان بوون .
گه‌وره‌ترین خول له باشوورى كوردستان له هه‌ڵه‌بجه
له ماوه‌ى رابردوو ، گەورەترین خولی تۆپی پێ بەناوی خولی مام لەهەڵەبجە كرایه‌وه و هەڵبژاردەی شارەكانی سنوری هەرسێ پارێزگای سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بەشداری تیادا دەكەن، بۆردی وەرزشیی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش چاودێری خولەكە دەكات و نوسینگەی سەرۆك لاهور هاوسەرۆكی یەكێتی سپۆنسەری خولەكە دەكات.
لەبارەی بیرۆكەی رێكخستنی خولەكە و چۆنیەتی بەڕێوەچونی یارییەكان و ئامادەسازییەكانەوە سۆران مەجید سەرۆكی لیژنەی باڵای تیپە میللیەكانی هەڵەبجە بۆ كوردستانی نوێ دواو وتی: لەدوای وەفاتی سەرۆك مام جەلالەوە ساڵانە خولی تۆپی پێ و چالاكی جۆربەجۆری وەرزشیی بەناوی مام-ەوە لە هەڵەبجە رێكدەخرێت، بەڵام ئەمساڵا خولەكە گرنگی گەورەی پێدراوەو هەڵبژاردەی 10 پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆكان و ناوچە جیاوازەكان بەشداری تێدا دەكەن و گەورەترین خول دەبێت لەباشووری كوردستان
یارییەكانی خولەكە لەیاریگای شاهۆ حەمەفەرەج لەهەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردەی شارەكانی سلێمانی، كەركوك، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، گەرمیان، كۆیە، چەمچەماڵ، سیدسادق، ناوچەی قەرەداغ، شارەزوور بەشداری تێدا دەكەن، سەبارەت بەمەش سۆران مەجید وتی: وەك لیژنەی سەرپەرشتیار كرێی گواستنەوەی تیپەكان و یاریگاو داوەر و بێژەر دابینكراوەو جلوبەرگ و پێڵاوی وەرزشی بۆ تیپ و یاریزانەكان دابین كراوە و لەڕووی ئەمنی و تەندروستیشەوە ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر؛ لەبەر گەورەیی و گرنگی خولەكە كۆمێنتاری وەرزشیی لەیاریەكاندا ئامادە دەبێت و باشترین و دیارترین داوەرەكانی كوردستان و ناوچەكە یارییەكان بەڕێوەدەبەن و مەراسیمی دەستپێكردنی خولەكەو كۆتایی خولەكەش لەئاستێكی بەرزدا بەڕێوەدەچێت و دەیان كەسایەتی ناوداری وەرزشی و سیاسی و ئیداری و كۆمەڵایەتی بانگهێشتی مەراسیمی دەستپێكردن و كۆتایهێنانی خولەكە دەكرێن.
لەبارەی خەرجییەكانی خولەكەو چۆنێتی خەرجییەكانەوە سۆران مەجید وتی: سەرجەم خەرجیەكانی خولەكە لەلایەن نوسینگەی هاوسەرۆك شێخ لاهورەوە دابینكراوە و بۆ هەرتیپ و یاریزانێك درسێكی هەژدەیی و پێڵاوی وەرزشی مۆدێرن دابینكراوە و پشتیوانی دارایی داوەرو كۆمێنتارانی وەرزشیی بەشدار دەكرێت و سوتەمەنی پێویست بۆ ئۆتۆمبێل و كرێی گواستنەوە دابین كراوە و شێوازی خەرجییەكان و دابینكردنی پێداویستتیەكان هاوشێوەی كەرناڤاڵە وەرزشییە جیهانیەكان دەبێت.
كه‌ركووك خولى شه‌هیدانى له ئامێز گرتووه
خولى شه‌هیدان له كه‌ركووكه‌وه به به‌شدارى زیاتر له ١٠٠ تیپى میللى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى ده‌ستیپێكردووه‌و لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانى كه‌ركوكیش سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، سه‌باح محه‌مه‌د ساڵح سه‌رپه‌رشتیارى لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانى كه‌ركوك ئه‌وه‌ى خسته روو، له‌م خوله‌دا یاریزانى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى تێدایه‌و به چه‌ند قۆناغێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، نزیكه‌ى دوو مانگ ده‌خایه‌نێت .
سه‌باح محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى خسته روو، ته‌واوى تێچووى خوله‌كه له لایه‌ن نووسینگه‌ى وه‌رزشى شێخ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان دابینكراوه كه خۆى له ته‌واوى كرێى ناوبژیوانانى سه‌رجه‌م یارییه‌كان و هێڵكێشانى یاریگاكهكان و خه‌ڵاتى یارییه‌كان ده‌گرێته‌وه .
چه‌مچه‌ماڵ نقومى خوله‌كان بووه
له ئێستادا قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ یه‌كێك له قه‌ره‌باڵغترین قه‌زاكان بۆ خوله‌كان ، چه‌ندین خول به‌رێوه‌ده‌چێت و سه‌ره‌تاى مانگى داهاتووش خولى مام به‌رێوه‌ده‌چێت بۆ سه‌رجه‌م تیپه‌كانى قه‌زاو ناحیه‌كان و شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان، وریا حه‌سه‌ن سه‌یدا سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى تیپه میللیه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ وتى ، له ئێستا رۆژانه ته‌واوى یاریگه‌كانى چه‌مچه‌ماڵ و سنورى به خوله‌كان ته‌نراوه‌و ته‌واوى ئه‌و خولانه‌ش له رابردوو به ئێستاوه له رێگه‌ى هێرش هه‌ورامى به‌رپرسى نووسینگه‌ى وه‌رزشى ، شێخ لاهور هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستانه‌وه بووه كه هاوكارى به‌رده‌وام بووه‌و كه به دڵنیاییه‌وه دهیڵلێم ته‌نیا كه‌س بووه هاوكارمان بووه .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت