
ئه‌ندامانى لیستى سه‌وز له یه‌كێتی تۆپى پێى كوردستان بریاری به‌شدارینه‌كردنیان له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌یان راگه‌یاند .
به پێى لێدوانى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌ندامى لیستى سه‌وز له شارى سلێمانى كۆبوونه‌ته‌وه‌و بریاریانداوه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى نه‌كه‌ن كه سكرتێرى یه‌كێتییه‌كه داوایكردبوو به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان به‌رێوه‌بچێت .
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن ، به هیچ شێوه‌یه‌ك لیستى سه‌وزو ئه‌ندامه‌كانى سازش له‌سه‌ر بریاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى رابردوو ناده‌ن كه تێیدا بریار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خولى نایابى كوردستان دراو نه‌ورۆز وه‌ك پاڵه‌وان ناسێندرا.
سه‌رچاوه‌كه وتیشى ، بریاره‌كه به كۆى ده‌نگ بووه‌و ده‌كرا پێش كۆبوونه‌كه ئه‌ندامانى لیستى زه‌رد نه‌هاتانیایه یان نه‌یان خستایه‌ته ده‌نگدانه‌وه‌و بریاره‌كه‌ش ئێستا له كۆنووس ئیمزا كراوه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌ى نییه .
سه‌رچاوه‌كه وتیشى ، بریارى كۆتایى ئه‌وه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ یانه‌یه‌ك دانه‌به‌زێت و سازیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كۆتایهاتووه .