كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتیى تۆپى پێى كوردستان ئه‌نجامى نه‌بوو

كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان به‌ بێ ئاماده‌بوونى ٥ ئه‌ندامى یه‌كێتییه‌كه‌ كۆتایهات و كۆبوونه‌كه‌ش به‌ كراوه‌ى هێڵدرایه‌وه‌ .

سه‌لام حوسێن ، سكرتێرى یه‌كێتی تۆپى پێى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسى رایگه‌یاند ، پێویسته‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م یانه‌كان ئاماده‌بن بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی تۆپى كوردستان و چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى ئه‌م وه‌زره‌ى خوله‌كه‌ .

وتیشى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆ ‌ به‌ كراوه‌ی هێڵدرایه‌وه‌و چاوه‌ڕوانى ئه‌ندامانى لیستى سه‌وز و یانه‌كان و نوێنه‌رى لقى شاره‌كان ده‌كه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى كه‌ له‌ كاتژمێر ١١ـى پێشنیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت .

سپۆرت میدیا-هه‌ولێر

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز