![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/08/IMG_20200203_115557_496-scaled.jpg?resize=700%2C525&ssl=1)
هه‌رێز جه‌مال
پرسیارگه‌لێكى زۆر هه‌یه ، بۆ وه‌رزش له كوردستان رۆژى به‌م رۆژه گه‌یشت و نه‌نگى نییه كه بگوترێت له‌م ساته‌ى ئه‌م دێرانه ده‌نووسم له ترپكى بێ ئه‌رزش كردندایه‌و هیچ ساتێك نه‌بووه له‌م چه‌ند ساڵانه‌ى رابردوو وه‌ها وه‌ها وه‌رزش و به‌رێوه‌بردنه‌كه‌ى لاواز و كڵۆڵ بووبێت .
چه‌ندین ساڵه بۆڵه‌بۆڵێكى زۆر له نێو كایه‌ى وه‌رزشكاران و به ناوئه‌كادییمیه‌كان هه‌یه ، كه هۆكارى ئه‌م كێشانه‌و بێ بایه‌خى وه‌رزش ئه‌وا سیاسیه‌كان و حزبه‌كانن كه وه‌رزشیان بێ ئه‌هه‌میه‌ت و بێ ئه‌رزش كردووه‌و نه‌بوونى یاسایه‌ك له‌و لاوه بوه‌ستێ كه چه‌ندین ساڵه به هه‌ر هه‌موویان نه‌یاتوانى چوار دێر بنووسن و بینرێنه په‌رله‌مان.
من ده‌پرسم باشه بۆچى ده‌ستى سیاسیه‌كان و حزبه‌كان له وه‌رزش بێته ده‌ر، بێزه‌حمه‌ت چه‌ند یانه هه‌یه له عێراق و ته‌نانه‌ت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستیش یه‌كانگیر نه‌بێت به حزب و سیاسیه‌كانه‌وه به‌كارهێنرابن بۆ یارمه‌تیدانیان ، بێزه‌حمه‌ت ده‌پرسم بۆ هه‌موو تانه‌و ته‌شه‌ره‌كه ده‌بێت له دوو حزبه باڵاده‌سته‌كه‌ى كوردستان بێت ، تۆ ده‌زانى برایانى یه‌كگرتوو كاتێك تیپی وه‌رزشیان هه‌بوو له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌نگیان كۆده‌كرده‌وه كه‌م كه‌س هه‌بوو له‌و تاكتیكه گه‌وره‌یه تێ بگات ، نه‌خێر راستییه‌كى تاڵ هه‌یه‌و هه‌موو لایه‌م ده‌زانێت و خۆى گێل ده‌كات هەموو حزبەکان دەستیان لە وەرزش هەیە ، بە گۆڕان و یەکگرتوو بزووتنەوەو حسک و شوعیشەوە، گۆران له رایه‌ڵه‌وه سوێى بۆته‌وه بۆ پۆستێك و ئه‌ندامى باڵاى حزبه‌كه‌یان یانه‌یه‌كى زل و زه‌به‌لاحى به‌ده‌سته‌وه‌یه ، برایانى یه‌كگرتووش له ناو مه‌ڵبه‌نده‌وه سه‌رۆكى یانه‌كانیان ده‌نێرن و ئه‌وانى تریش هه‌ر به راست و چه‌پ یانه‌كى خۆیان هه‌یه .
ئەزموون گەلێک هەیە له كوردستان کە هەر یانەیەک کەسێکی حزبی لە پشت نەبێت دەیمە دەستی بە سواڵ و کڕوزانەوە کردووە ، له‌م ساڵانه‌ى رابردوو به ته‌حه‌داوه سیاسى هه‌بووه به راست و چه‌پ یارمه‌تى و هاوكارى سه‌دان یانه‌و وه‌رزشكارى داوه ، سوێند ده‌خۆم ئه‌و هاوكارییانه نه‌بوایه ئێسته یانه به ده‌گمه‌ن مابوو ، ده‌یان جار ئه‌و خوله زلانه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێ كوردستان و خوله‌كانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی به هاوكارى پاره‌ى حزب و سیاسیه‌كان نه‌بوایه ده‌مێك بوو كۆتایى هاتبوو فاتیحه‌ى له‌سه‌ر درا بوو ، ئیتر بۆ ئه‌وان بكرێنه ده‌ره‌وه له كایه‌ى وه‌رزشى .
زۆرینه‌ى سه‌رنجم داوه ئه‌و تانه‌و توانج و ره‌خنانه‌ى ده‌گیرێن به ناو پڕۆفیسۆرو ئەکادیمییەکانن ، كه نازانم ئه‌مانه چه‌ندین ساڵه هاوار ده‌كه‌ن و كه‌چى خۆشیان له ئه‌رزى واقع یه‌كیان نه‌بووه به دوو ، ئه‌وه بۆ خۆتان گێل ده‌كه‌ن لە سەدا نەوەی ئه‌وانه بە تەسکیەی حزب بڕوانامە وەردەگرن ، دکتۆری وا هەیە هەر خەریکی قسەی زلە دەستی حزب بێتە دەر کەچی خۆی کادری مەڵبەندو لق و مەکۆیە .
تێكه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه كه رۆژى وه‌رزشى به‌م رۆژه گه‌یاند ، ئه‌وه‌ش درۆ‌و دوو ڕووى ئه‌وانه‌ى پۆستی وه‌رزشیان هه‌یه‌و چه‌واشه‌كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى پشتیان پێ ده‌به‌ستن ، به‌داخه‌وه ئیتر ده‌بێت هه‌موو ئه‌و كه‌سانه رووى راسته‌قینه‌یان بناسێرێنت ، كه ته‌نیاو ته‌نیا گۆڵكردنیان پڕ كردنى گیرفانیان بوو له‌سه‌ر حسابى ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ى ئێسته یه‌ك ٢٥٠ له گیرفانیان نییه، ئیتر كاتى ئه‌وه هاتووه رووى ئه‌وانه ره‌ش بكرێت كه له سه‌ره‌وه روویه‌كن و له ژێره‌وه روویه‌كى تر و خۆیان به ناوى سیاسیه‌كان هه‌ڵواسیوه كه له كاتێكدا ئه‌وان حسابیان بۆ ناكه‌ن ، وه‌رزش به كۆر‌و قسه‌و ئه‌ملاو ئه‌ولا چاره‌سه‌ر نابن ، ئه‌وه‌ى رۆژى به‌م رۆژه گه‌یاند وه‌رزشكاران خۆیان بوون كه ئه‌و په‌نده‌یان برده سه‌ر كه ده‌ڵێت درۆ بكه ، درۆ بكه ، درۆ بكه تاوه‌كو بروات پێ ده‌كه‌ن .
به‌شێكى تر‌ى بێ سه‌ره‌و به‌رى و لێقه‌ومانى وه‌رزشیش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ میدیاى وه‌رزشى كوردى ، كه تا ئێسته میدیایه‌كى مایك هه‌ڵگرو بێ ئه‌رزش و بێ ده‌سه‌ڵات و سه‌ر له‌قێنه‌ره كه به زیاتر له ٥٠ میدیاوه نه‌توانرا پرۆگرامێكى به‌هێز بكه‌ن به قوڕگى بینه‌ر، منیش باسى چى ده‌كه‌م ئه‌وان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیان بۆ رێك نا‌خرێت نۆره‌ى بێلایه‌نى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه !!!
تا ساحێبى ئه‌و لیژنه‌ی ئۆلۆمپیه‌ش بن كه دین و ئیمانیان سه‌یاره‌و معاشى ملیۆنى حكومه‌ته هه‌رگیز به ته‌ماى باشبوون مه‌بن .