![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/08/224223.jpg?resize=700%2C570&ssl=1)
یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عیراق به‌ره‌سمی بڵاویكردۆته‌وه كه رۆژی 3/9/2020 خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عیراق ده‌ستپێده‌كات.
یه‌كێتیی ناوبراو سه‌رجه‌م تیپی یانهبهشدارهكانی ئه‌م خوله‌ی به‌سه‌ر دوو گروپی یه‌كه‌م و دووه‌مدا دابه‌شكردووه، كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م پێكدێت له 9 تیپی یانه‌كانی كوردستان و باكووری عیراق، له‌نێویاندا یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و یانه‌ی سلێمانی و یانه‌ی ئاشتی و یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی تیادایه و له‌گه‌ڵ ئه‌مانیشدا چه‌ند تیپێكی یانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك له‌خۆ ده‌گرێت.
یارییه‌كانی ئه‌م گروپه رۆژی 3/9/2020 له‌شاری سلێمانى ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، یه‌كه‌م تا چواره‌می ریزبه‌ندیی خولهكهكهش بۆ قۆناغی دووه‌می یارییه‌كان سه‌رده‌كه‌ون.
هه‌رله راگهیەنراوهكهی ئه‌و یه‌كێتییه‌دا هاتووه كه گروپی یه‌كه‌میش به‌هه‌مان شێوه له 9 تیپی یانه‌كانی به‌غداو ناوچه‌كانی تری عیراق پێكدێت، یه‌كه‌م تا چواره‌می ئه‌م گروپه‌ش ده‌گه‌نه قۆناغی دووه‌می یارییه‌كان.
به‌شى وه‌رزش