ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
له‌و رۆژه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان په‌یوه‌ندی به دیار ره‌حمانی یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر كرد “مانگی ئایاری رابردوو” له ته‌ندروستی پرسی و له رێگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه به‌سه‌ری كرده‌وه، له‌وكاته‌وه ده‌زانم كه‌سێك نییه بارودۆخی وه‌رزشی كوردستان و كێشه و ئارێشه‌كانی، به سه‌رۆكی حكومه‌ت بگه‌یه‌نێت، چونكه وه‌ك بڵاوكرایه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامی بۆ “دیۆ” ناردووه و پێی راگه‌یاندووه “نه‌یزانیوه باری ته‌ندروستی به‌و جۆره‌یه”.
له رۆژانی رابردووش‌دا وێنه‌ی نه‌جات عهبدولواحیدی یاریزانی دێرینی شاری هه‌ولێر و وه‌ك ده‌ڵێن “باشترین یاریزانی مێژووی كوردستان و هه‌ولێر” سۆشیال میدیای ته‌نییه‌وه، كه له نێو بازاڕی هه‌ولێر، خه‌ریكی ئاوفرۆشتنه، نهجاتێك 20 ساڵ ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی تۆپی پێی هه‌ولێر و كوردستان بوو.
هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا كێشه‌یه‌كی دیكه هاتووه‌ته پێشه‌وه، كه بابه‌تی دیاریكردنی پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان و كه‌رتبوونی یه‌كێتیی تۆپی پێ به‌سه‌ر دووبه‌ره و به‌سیاسی و حیزبیكردنی بابه‌ته‌كه‌یه، كه خه‌ریكه وه‌رزشی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی زۆرخراپ ده‌بات، پێشموایه له‌وه‌شیاندا سه‌رۆكی حكومه‌ت زانیاریی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه، ئه‌گه‌ر ئاگه‌داریشی بێت، چونكه كێشه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م هه‌رێمه، له دیدی حكومه‌ت و خه‌ڵكیشه‌وه، له وه‌رزش گه‌وره‌ترن.
هه‌ربۆیه پێموایه سه‌رۆكی حكومه‌ت زانیاری پێویستی له باره‌ی كێشه‌كانی وه‌رزشه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه، چونكه ئێستا بارودۆخی كوردستان به هۆی قه‌یرانی دارایی، هێرشی په‌تای كۆرۆنا، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كۆمه‌ڵێك هۆكاری دیكه‌ی سیاسییه‌وه، به جۆرێكه، كه باسكردن له بواری وه‌رزش و كێشه و گرفته‌كانی، ره‌نگه لای هه‌ندێك ببێته مایه‌ی گاڵته‌پێكردن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیربێت، بواری وه‌رزشیش گرنگی خۆی هه‌یه و چین و تویژی وه‌رزشوانان فراوانن و پانتاییه‌كی گه‌وره له كوردستان پێكده‌هێنن.
ساڵانی پێشوو، سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌ت “به‌رێز نێچیرڤان بارزانی” كه‌سێك له تیمه‌كه‌یدا هه‌بوو، كه وه‌ك راوێژكارێكی وه‌رزشی پرس‌وڕای پێده‌كرا، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه به فه‌رمییش راوێژكاری وه‌رزشی نه‌بووبێت، به‌ڵام شاره‌زابوو، راوێژی كاروباری وه‌رزشی پێده‌كرا و یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ هاوكاری و چاره‌كردنی كێشه‌كان.
پێموایه ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی حكومه‌ت “به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی” به فه‌رمی راوێژكارێكی “گونجاو، شاره‌زا و شیاو”ی وه‌رزشی له تیمه‌كه‌ی دابمه‌زرێنێت، زۆر گرنگیشه ئه‌و كه‌سه له به‌رپرسانی ئێستای نێوه‌ندی وه‌رزشیی كوردستان نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی كه تاقیكراونه‌ته‌وه و ئه‌زموونێكی شكستخواردوویان تێپه‌ڕاندوووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی كارا له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێو وه‌رزشی كوردستان به‌شداربێت و قسه‌ی خۆی هه‌بێت، چونكه به‌ڕاستی شه‌رمه‌زارییه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان دوو بڕیاری جیاواز له باره‌ی پرسێكی وه‌رزشی ده‌ربكات و به شێوه‌یه‌كی ئاسان له لایه‌ن كادیره حیزبییه‌كانه‌وه یاری به بڕیاره‌كان بكرێت.
ئه‌گه‌ر رۆڵی حكومه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئاستی دنیا له باره‌ی وه‌رزشه‌وه سه‌رنج بده‌ین، ده‌بینین ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆش نه‌توانن ده‌ست له كاروباری وه‌رزش وه‌ربده‌ن به‌هۆی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی كه‌رتی وه‌رزشه‌وه، به تایبه‌تی له ئه‌وروپا، به‌ڵام به جۆرێك له جۆره‌كان به‌شداریی بڕیاره‌كانیش ده‌بن، ئه‌وه‌تا ده‌بینین بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان و كار و بازرگانی، وه‌رزشیش خه‌ریكه له دوای هێرشی په‌تای كۆرۆناوه ئاسایی ده‌بێته‌وه، چه‌ندین یاری و خول له ماوه‌ی رابردوودا به‌ڕێوه‌چوون، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك وڵات، وه‌رزی نوێی خوله‌كانیش ده‌ستیانپێكردووه‌ته‌وه، له هه‌ندێك شوێنیش به‌شێكی جه‌ماوه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه یاریگه‌كان
بۆ ئه‌م كاره‌ش حكومه‌تی ئه‌و وڵاتانه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه بۆ هاوكاریكردنی یه‌كێتیی تۆپی پێ و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی دیكه، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت به پشتبه‌ستن به راوێژكار و كه‌سانی شاره‌زای وه‌رزشییه‌وه، بێنه پێشه‌وه و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له باره‌ی پرس و كێشه وه‌رزشییه‌كانه‌وه بده‌ن و رێگه نه‌ده‌ن وه‌رزشی كوردستان به‌ره‌و ئاقاری دوو ئیداره‌یی و رق و كینه و دووبه‌ره‌كی بڕوات.