![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/09/51395118_2084959661794162_105042539144282112_n.jpg?resize=700%2C467&ssl=1)
دواى ئه‌وه‌ى دروشمه‌كانى وه‌رزشمان كرده كردار له هه‌ردوو سیمینار (برایه‌تى وخۆشه‌ویستى وڕێزگرتن ویه‌ك ڕیِزى) یه
وسوپاس بۆ خوا دواى ئه‌نجامدانى هه‌ردوو سیمینارى یه‌كه‌م (سلێمانى) ودووه‌م (هه‌ولێر) وبه‌ده‌ستهێنانى ڕا‌وبۆچوونى باش وله یه‌ك نزیك كردنه‌وه. زۆر سوپاسى ئاماده‌بووانى هه‌ردوو سیمیناره‌كه ده‌كه‌ین كه به ڕاستى شه‌قامى وه‌رزشى كوردستان و وه‌رزشكارانى دێرین كه‌سایه‌تییه ئه‌كادیمییه‌كان و ڕاهێنه‌ران ویاریزانانى پێشوو و ڕۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى هه‌موو به یه‌ك ده‌نگ وبه یه‌ك دڵ دروشمه‌كانى وه‌رزشیان كرده كردار وسوپاس بۆ خوا له‌ك نزیك كردنه‌وه دروست بوو وه ڕاسپارده وپێشنیارهكانى خواره‌وه داواكرا له هه‌ردوو سیمیناره‌كه‌دا. وله دواى سیمناره‌كه په‌یوه‌ندیمان كرد به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار وڕاوبۆچوونى ئه‌وانیش هه‌ر له‌یه‌ك نزیك كردنه‌وه بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه.
وه جارێكى تر سوپاسى ئاماده‌بووان ده‌كه‌ینه‌وه، وده‌ست خۆشیم هه‌یه بۆ به‌رێز كاك سه‌فین كانه‌بى ومامۆستا سه‌لام كه ئاماده‌یان هه‌بوو وه‌ك یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌كردنى دۆخه‌كه وكاك سه‌فین له‌سه‌ر كاغه‌زێكى سپى ئیمزاى ئه‌وه‌ى بۆ كردین كه ئه‌گه‌ر خه‌تاى سه‌رۆكه ئه‌وه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌م ده‌ده‌م بۆ كه‌مپینى وه‌رزشییه‌كه وداواى كرد له براده‌رانى ئه‌ولا كه بێنه كۆبوونه‌وه‌وه وهیچ بڕیارێك نادرێت ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندى هه‌موو ئه‌ندامانى یه‌كێتى تۆپى پێى ى له‌سه‌ر نه‌بێت كه جێى ده‌ست خۆشییه. و‌ئێستا داواكارین له به‌ڕێز كاك هادى كه‌ریم جێگرى سه‌رۆك وهه‌ر 4 ئه‌ندامه‌كه‌ى تر كه ئه‌وانیش ئاماده‌بوونیان ڕابگه‌یه‌نن له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو یان له دانیشتنى داهاتوو.
ڕاسپارده وپێشنیارهكانى هه‌ردوو سیمینار:
چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تی:
– دان پێدانانى حكومه‌ت وپه‌رله‌مانى كوردستان به یاساى وه‌رزشى واته به یاساكردنى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان (دوورخستنه‌وه‌ى حیزب له كارى دام وده‌زگا وه‌رزشییه‌كان)
– دانانى پرۆگرامى ناوخۆیى بۆ یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان وهه‌موو یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان
– دیاریكردنى ئه‌ندامانى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان به هه‌ڵبژاردن _لیژنه‌ى ئۆلۆمپى
– دروستكردنى ده‌سته‌ى گشتى بۆ هه‌موو كاتێ
– دروستكردنى لیژنه‌كانى سه‌ر به یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه (لیژنه‌ى كێبڕكییهكان – لیژنه‌ى سه‌رزه‌نشتى وسزادان – لیژنه‌ى ناوبژیوانان – لیژنه‌ى دارایى – لیژنه‌ى پێشخستن وپه‌ره‌پێدان – لیژنه‌ى یاساى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان وهتد)
چاره‌سه‌رى كاتى وئانى:
– گه‌ڕاندنه‌وه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بۆ مێزى گفتوگۆ (وپێشنیارى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو، وهه‌ر بڕیارێك پێویست بكات ئه‌وه ده‌بێت به ڕه‌زامه‌ندى هه‌موو ئه‌ندامانى یه‌كێتى تۆپى پێى ى له‌سه‌ر بێت كه جێى ده‌ست خۆشییه)
1- دان پێدانى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان به كۆبوونه‌وه‌كانى وبڕیارهكانى
2- ته‌واوكردنى خوله‌كه له ماوه‌ى 30 ڕۆژدا – 3 ڕۆژ جارێ (ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست دیاریكردنى پاڵه‌وان ودابهزاندنى یانه بێت)
3- كردنه‌وه‌ى خولێكى كورت بۆ دیاریكردنى پاڵه‌وانى خول (4 یان 5 یان 6 تیپ)
4- یان له‌سه‌ر كشوفاتى خولى 2020/2021 (كردنه‌وه‌ى خولێكى كورت بۆ دیاریكردنى پاڵه‌وانى خول (4 یان 5 یان 6 تیپ))
لێرشه‌وه حه‌ز ده‌كه‌م سوپاسى به‌رێز كاك دانه‌ر ئهصلان (Danar Aslan) بكه‌م كه هاورێكى كاریگه‌ر بووه له‌م كاره وڕۆڵێكى جوانى بینیوه بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌م كه‌مپینه.
براتان
د.هاوكار سالار احمد
مامۆستاى زانكۆى سلێمانى/ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى
2/9/2020