كۆرۆنا گه‌یشته‌ جه‌سته‌ى نه‌یمار

به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى ئه‌نجامى پشكنینه‌كانى نه‌یمار دا سیلڤاى به‌رازیلى و یاریزانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان راگه‌یه‌ندراو یاریزانه‌كه‌ش تووشى كۆرۆنا بووه‌ .

به‌ پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى لی كیپى فه‌ره‌نسى ، نه‌یمار ئه‌نجامى پشكنینه‌كانى به‌ پۆزه‌تیڤ هاتۆته‌وه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه‌ .

هاوكات هه‌ریه‌كه‌ له‌ دیماریاو پارادیسیش به‌ هه‌مان شێوه‌ى نه‌یمار تووشى ڤایرۆسه‌كه‌ بوون

سپۆرت میدیا

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز