له یارییه‌كی لوتكه‌ی جه‌وله‌ی چواره‌می گرووپی باكووری خولی تۆپی سه‌رمێزی یانه نایابه‌كانی عێراق، یانه‌ی برایه‌تی رووبه‌رووی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوویه‌وه یارییه‌كه‌شی پێدۆراند.
یارییه‌كه كه نزیكه‌ی 3 كاتژمێری خایاند یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان یارییه‌كه به ئه‌نجامی (3 – 1) له یاریزانانی یانه‌ی برایه‌تی ببه‌نه‌وه.
ڕووبهرووبوونهوهكانیش به‌مشێوه‌یه بوون:
یاری یه‌كه‌م:
ئه‌میر سامر – برایه‌تی (3 – 2) سه‌یوان جه‌مال – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.
خاڵی گێمه‌كان: (11-6)، (9-11)، (12-14)، (11-8) و (11-9) خاڵ.
یاری دووه‌م:
شاهین نه‌جات – برایه‌تی (1 – 3) به‌ختیار عه‌بدولباقی – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.
خاڵی گێمه‌كان: (3-11)، (7-11)، (11-9) و (8-11) خاڵ.
یاری سێیه‌م:
ئه‌بووبه‌كر سعدالله – برایه‌تی (2 – 3) مه‌به‌ست – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.
خاڵی گێمه‌كان: (12-10)، (7-11)، (8-11)، (11-9) و (9-11) خاڵ.
یاری چواره‌م:
ئه‌میر سامر – برایه‌تی (3 – 1) به‌ختیار عه‌بدولباقی – پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.
خاڵی گێمه‌كان: (4-11)، (11-8)، (13-11) و (7-11) خاڵ.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی (3 – 1) یارییه‌كه‌ی له یانه‌ی برایه‌تی برده‌وه.
راگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی
2020-9-4 / سلێمانی