نەورۆز بەشداری خولی پلە یەكی عێراق دەكات

ئەمڕۆ شەممە لەكۆبوونەوەی ئاسایی خۆی، دەستەی كارگێڕی یانەى نه‌ورۆز بڕیاری بەشداریكردنی تیپی تۆپی پێی یانەكەى لە خولی پلە یەكی عێراق وەك پاڵاوتن بۆ خولی نایابی عێراق دەركرد.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا كە لەزوترین كاتدا بانگهێشتی ستافی راهێنەران بكرێت تاوەكو تیمێكی بەهێزو تۆكمە پێكبهێنرێت و مسۆگەركردنی بلیتی سەركەوتن لەو پاڵاوتنەدا دەستەبەربكەن.

ئه‌وه‌ جارى یه‌كه‌مه‌ نه‌ورۆز وه‌ك یه‌كێك له‌ به‌هێزترین یانه‌كانى كوردستان بریارى به‌شداریكردن له‌ خوله‌كانى عێراق ده‌دات .

سپۆرت میدیا -سلێمانى

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز