گه‌رچى بریاربوو سه‌رجه‌م شه‌ممه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام سبه‌ى شه‌ممه‌ش كۆبوونه به‌رێوه‌ناچێت .
به‌هۆى ناكۆكى نێوان لیستى سه‌وزو زه‌ردى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان، ماوه‌یه‌كى زۆره كۆبوونه به ئاماده‌بوونى هه‌ردوو لیست به‌رێوه‌نه‌چووه .
رۆژى ٢٦ـى ٧ به ئاماده‌بوونى هه‌شت ئه‌ندامى یه‌كێتییه‌كه ،كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بریاردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خولى نایابى و دانى نه‌ورۆز به پاڵه‌وان .
به‌ڵام پاش هاتنه‌وه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێ، كۆبوونه‌ى لیستى زه‌ردو نوێنه‌رانى یانه‌كان بریاردرا كار به‌و كۆبوونه‌وه‌ى ٢٥ـى ٧ نه‌كرێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد لیستى سه‌وز بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كان بكات .
تایبه‌ت به سپۆرت میدیا