له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى لقى سلێمانى نوێنه‌رایه‌تى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان ، ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى یارى فوتساڵ و مامۆستاى كۆلیجى وه‌رزش له زانكۆى سلێمانى ، دكتۆر هاوكار سالار نوێترین به‌رهه‌مى كتێبى نمایشكرد .
كتێبه‌كه‌ى ئه‌و ناوبژیوانه نێوده‌وڵه‌تیه كورده بریتییه له نوێترین یاساكانى فوتساڵ به زمانى عه‌ره‌بى كه پاش رهمهزاندى وه‌رگرتنى وه‌رگێرانى كتێبه‌كه له لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپى پێى جیهانه‌وه هه‌ستاوه به وه‌رگێرانى و بریاریشه له ئایینده ڤێرژنى كوردییه‌كه بخاته به‌رده‌ست .
دكتۆر هاوكار سالار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ى كێتبهكه وتى ؛ بهسوپاسێكى زۆره‌وه له لایه‌ن نووسینگه‌ى وه‌رزشى شێخ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی ئه‌ركى له چاپدانى گیراوه‌ته ئه‌ستۆو ئه‌م به‌رهه‌مه سوومه‌ند ده‌بێت بۆ ته‌واوى وه‌رزشكاران و ناوبژیوانان و هاوكات خوێندكارانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان .
سلێمانى -هه‌رێز جه‌مال
فۆتۆ: ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د