نەخۆشییەکەی فاتیح حەمە خان پلەیەک لە نەخۆشیەکەی دیار ره‌حمانى یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر قورستره .
ماوه‌ى ساڵێكه فاتیح حەمە خانی راهێنەری ناوداری کوردستان تووشى نه‌خۆشیه‌كى قورس و ده‌گمه‌ن بووه ، پاش ئه‌وه‌ى هاوكارى كرا گهشتشى وڵاتى لوبنان بكات بۆ چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام ده‌ركه‌وت چاره‌سه‌رى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست قورسه .
به پێى زانیارییه‌كان نه‌خۆشیه‌كه‌ى فاتیح حه‌مه خان پلەیەک لە نەخۆشیەکەی دیار رەحمانى یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر قورسترەو چارەسەری تەنیاو تەنیا لە نەخۆشخانەیەکی ئەمەریکایە .
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ت دەبێت زوو بە زوو فریای فاتیح بکەون و لە نزیکترین وادە ڤیزەیەکی وڵاتی ئەمەریکای بۆ وەدەستخرێت ، هاوشێوه‌ى ئه‌و کارەی بۆ دیار كراوه‌و بریاره له هه‌فته‌ى داهاتوو بچێته ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌مان شێوه ئه‌و راهێنه‌ره‌ش بچێته ئه‌و وڵاته‌و چاره‌سه‌رى بۆ بكرێت .