له شارى سلێمانى ركابه‌رییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى تۆپى سه‌رمێزى عێراق كۆتایهات و سلێمانى له كوڕان و كچانیش بوونه پاڵه‌وان به نسیبى پێشمه‌رگه‌ى هاوشاریان بوو.
ركابه‌رییه‌كان ماوه‌ى چوار رۆژى خایاند ، له‌سه‌ر ئاستى پیاوان ، سلێمانى یه‌كه‌م و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى دووه‌م و برایه‌تى پله‌ى سێیه‌میان ده‌سته‌به‌ر كرد‌و هه‌ر سێ تیپه‌كه‌ش له مانگى داهاتوو ده‌بنه نوێنه‌رى عێراق له پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌ب كه بریاره یارییه‌كانى له به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان به‌رێوه‌بچێت .
له‌سه‌ر ئاستى كچانیش ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى توانى جامه‌كه به‌رز بكاته‌وه‌و پله‌ى دووه‌میش به بۆ گازى باشوور بوو .
سپۆرت میدیا