ئێوارەی رۆژى هەینی ٢-١٠-٢٠٢٠ تازەپێگەیشتوانی پێشمەرگەی سلێمانی لە دووەمین یاری خۆیدا لە خولی بەڕێوبەرایەتی لاوانی سلێمانی بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوان بووە میوانی تازەپێگەیشتووانی نەورۆز.
یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن یاریگا بەکۆتا یهات .
بەم ئەنجامەش نەورۆز خۆی گەیاندە یاری کۆتایی و پێشمەرگەی سلێمانی چاوەڕوانی براوەی یاری سبەی دەبێت کە لە نێوان هەردوو یانەی ئاشتی و کۆیە بەڕێوەدەچیت.
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی