بریاره رۆژى پێنجشه‌ممه له مه‌راسیمێكى شایسته‌دا ، به‌ردى بناغه‌ى یاریگاى نوێییه‌كه‌ى یاریگاى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز له شارى سلێمانى دابنرێت .
یاریگاكه له‌سه‌ره‌تاى هاتنه ناوه‌وه بۆ شارى سلێمانى و ده‌كه‌وێته پشت بیناى ماجدى مۆڵ و به نوێترین شێوازى ئه‌ندازیارى سه‌رده‌م دروست ده‌كرێت و له‌سه‌ر دیزاینى یاریگه‌كانى وڵاتى ئینگلته‌را بونیاد ده‌نرێت .
یاریگاكه زیاتر له ١٢ هه‌زار كورسى ده‌گرێت و سه‌رجه‌م پێوه‌ره جیهانی و نێوده‌ڵه‌تیه‌كانیش ره‌چاو كراوه‌و بریاره له ماوه‌ى كه‌متر له دووساڵ كۆتایى به كاركردن تێیدا بهێنرێت .
تایبه‌ت -سپۆرت میدیا