تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئه‌نجام دانی گرێبه‌سته‌كانی خۆی بۆ دروست كردنی پێكهاته‌ی وه‌رزی نوێ ، ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردوو پاش ئه‌وه‌ی وه‌لی كه‌ریمی وه‌ك ڕاهێنه‌ر ناساند گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چوار یاریزان واژۆ كرد .
ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ وه‌رزی 2020 – 2021 ی خوله‌كانی كوردستان و عێراقه و ویسام محه‌مه‌د بازگی سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ش بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌یانه‌وێت له‌م وه‌رزه جیاواز و تیپێكی نمونه‌یی دروست بكه‌ن تا له خولی نایابی كوردستان و خولی پله یه‌كی عێراق به ئاسته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه نێو یاریگه‌كان .
هه‌روه‌ك ویسام ئاماژه‌ی پێدا كه گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ر كۆتایی هاتووه و وه‌لید كه‌ریم سه‌رپه‌رشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات ، وه هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( ئەحمد وەهاب، هێمن ڕزگار، لەشکر شەریف و ڕابەر جەلال) یش بونه یاریزانی نوێی یانه‌كه بۆ ورزی نوێ .
ناوی یاریزانان و پێگه‌ی یاریكردنیان .
یاریزان (ئەحمەد وەهاب) لە دایکبووی (١٩٩٧)ە و لە هێڵی هێرشبەر یاریدەکات و یاریزانی یانه‌ی دووكان بووه .
(هێمن ڕزگار) لە دایکبووی (١٩٨٧)ە و لە هێڵی هێرشبەر یاریدەکات، لە هەریەک لە یانەکانی (سیروانی شارەزوور، هەڵەبجەی شەهید، دەربەندیخان، نەورۆز، شێروانە، کوفە، نەجەف، ئتیصالاتی بەغداد، پارادی سۆژی یۆنانی) یاریکردووە.
(لەشکر شەریف) لە دایکبووی (١٩٩١)ە و لە هێڵی ناوەند یاریدەکات، لە هەریەک لە یانەکانی (پیرەمەگرون، دوکان، کۆیە) یاریکردووە.
(ڕابەر جەلال) لە دایکبووی (١٩٩٣)ە و لە هێڵی بەرگری و ئیرتیکاز یاریدەکات، لە هەریەک لە یانەکانی (سیروانی نوێ، ئاشتی، دەربەندیخان، نەورۆز) یاریکردووە.