یانه‌ى بابان ، له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیان له پاڵه‌وانێتییه‌كانى عێراق سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا .
تیپى تۆپى پێى بابان ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له قۆناغى یه‌كه‌مى جامى عێراق به‌رامبه‌ر عروبه‌ى شارى كه‌ركووك وه‌ستانه‌وه‌و تیپى میوان توانى سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بكات و ٢-١ یارییه‌كه بباته‌وه .
دوو گۆڵه‌كه‌ى بابانیه‌كان له یارییه‌كه له رێگه‌ى یاریزانان ، یاد عوسمان و رامیار كه‌ماله‌وه تۆماركران .
یانه‌ى بابان یه‌كێكه له یانه نوێیه‌كانى شارى سلێمانى ساڵى ٢٠١٩ مۆڵه‌تى وه‌ك یانه وه‌رگرتووه .
به‌شى وه‌رزش -سلێمانى