بریاره رۆژى چوارشه‌ممه له شارى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى ته‌واوى یه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كانى لقى سلێمانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان به‌رێوه‌بچێت .
به پێى ئاگاداریینامه‌كى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیى كوردستان كه ده‌ست سپۆرت میدیا كه‌وتووه ، سەرجەم سەرۆكی یەكێتیە وەرزشیەكانی سەربە نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی سلێمانی ئاگاداركراونه‌ته‌وه كە ڕۆژی چوارشەممە 2020/10/21 كۆبونەوەی فراوان سازدەكرێت سەعات ٤ ی پاش نیوەڕۆ لەبارەگای نوێنەرایەتی سلێمانی.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ، باس له رێكاره‌كانى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چه‌ند چالاكیه‌كى وه‌رزشى ده‌كرێت و هاوكات بریاریشه هه‌نگاوى كۆرینى چه‌ند سه‌رۆك یه‌كێتییه‌ك و ئه‌ندامانى كه زیاتر له پۆستێكى وه‌رزشیان هه‌یه تاوتوێ بكرێت .
سپۆرت میدیا