سێ یاریزانی ئافرۆدێت بۆ خولی عێراق گرێبەستیان لەگەڵ یانەیەکی شاری کەرکوک ئیمزاکرد

رۆژی یەک شەممە لەشاری سلێمانی سێ یاریزانی فوتساڵی ئافرۆدێت کە بریتین لە (شانۆ محەمەدی گۆڵپارێزو حەلیمە جەلیلی کاپتن و هێدیخان مەجیدی گۆڵکەر) گرێبەستیان لەگەڵ یانەی گازی باکوری شاری کەرکوک ئیمزاکرد.

گرێبەستەکە بۆ ماوەی ٦ مانگەو بەمەبەستی بەشداریکردنە لەخولەکانی عێراق لەماوەکانی داهاتودا.

مەزن محەمەد ڕاهێنەری گازی باکور کەبەنوێنەراتی یانەکە لەشاری سلێمانی بوو دەڵێت: بەهاتنی ئەم یاریزانانەو ئەوانی پێشوش کەگرێبەستمان لەگەڵ کردون، پێکهاتەیەکی تۆکمە دروست دەکەین و هەوڵی تەواو دەدەین بۆ بردنەوەی نازناوەکان.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز