بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا، كلاسیكۆى گۆى زه‌وى له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌و ریال مه‌درید به بێ ئاماده‌بوونى هانده‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت .
بریاره كاتژمێر ٥:٠٠ـى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له‌سه‌ر یاریگاى كامپ نۆ له شارى به‌رشه‌لۆنه له گه‌ڕى حه‌وته‌مى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا ، یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه میواندارى ریال مه‌درید بكات و پاش هاتنى ڤایرۆسى كۆڤید ١٩ بۆ یه‌كه‌مجاره هه‌ردوو یانه به بێ هاندهرو بێ فشارى تیپى میواندار یارییه‌كه به‌رێوه‌بچێت .
هه‌ردوو یانه له گه‌ڕى پێشووى خوله‌كه به شكسته‌وه هاتنه ده‌ره‌وه‌ى یاریگه، پاش ئه‌وه‌ى ریال مه‌دریدى پاڵه‌وانی وه‌رزى رابردوو به گۆڵێكى بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر كادیش تووشى شكست هات له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانیش ٣-٢ ریال له یاریگه‌ى خۆى به‌رامبه‌ر شاختار تووشى شكست هات و به‌رشه‌لۆنه‌ش كه بۆ ئه‌م وه‌رزه كۆیمانى هۆڵه‌ندى بۆته راهێنه‌رى به ته‌نیا گۆڵێك به‌رامبه‌ر خێتافى یه‌كه‌م شكستى ئه‌م وه‌رزه‌ى نۆشى و .
پێش ئه‌م یارییه هه‌ردوو یانه له مێژووى لالیگا ١٨٠ به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌ته‌وه ، ریال ته‌نیا یارییه‌ك له پێشه‌وه له بردنه‌وه به جۆرێك خاوه‌نى ٩١ بردنه‌وه بۆ ریالهوهو ٨٩ سه‌ركه‌وتنیش بۆ به‌رشه‌لۆنه‌یه .
سپۆرت میدیا