بابان ماڵئاوایى كرد

لە یاریەکانی جامی عێراق و لە شاری کەرکوک بابان بوە میوانی الموصلی و بە لێدانی یەکلا کەرەوە الموصلی بوە براوەی یارییه‌كه‌ .

لەسەرەتا تیپی خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوتن و ھەرزوو گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد دوای ئەوە کوڕانی بابان یاریگایان کۆنتڕۆڵ کرد و ٢ گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمارکرد و گێمی یەکەمیان بە پێشکەوتن تەواو کرد.

لە بەشی دوەم یاریکە بەھێزی زیاتری بە خۆوە بینی ھەردوولا ھەوڵی تۆماری گۆڵیان دەدا بابان گۆڵی دڵنیای و الموصلیش گۆڵی یەکسانی پێش تەواو بوونی یاریەکە بە چەند خولەکێک خاوەن یاریگا لە لێدانێکی جێگیرەوە گۆڵی یەکسانیان تۆمارکرد و یاریەکە بە ٢ گۆڵ بۆ ھەرلایەک کۆتای ھات و بە لێدانی پەناڵتی یەکلاکەرەوە ٥x4 الموصلی بوە براوەی یاریەکە.

راگەیاندنی یانەی وەرزشی بابان

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز