
به سه‌رپه‌رشتى لقى سلێمانى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق، رۆژى یه‌كشه‌ممه قۆناغى یه‌كه‌مى پاڵاوتنه‌كانى خولى پله‌یه‌كى ناوچه‌ى باكوورى یانه‌كانى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و خولى نایاب ده‌ستپێده‌كات .
یارییه‌كان رۆژى یه‌كشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و له شارى سلێمانى هه‌ریه‌كه له یانه‌كانى ، نه‌ورۆز ، سلێمانى ، سه‌رچنار ،پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ، سیروانى نوێ به‌شدارن .
له گه‌ڕى یه‌كه‌میش رۆژى یه‌كشه‌ممه ، یانه‌ى نه‌ورۆز میواندارى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌كات و له یاریگاى چیاش سلێمانى و سه‌رچنار به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه .
سه‌رجه‌م یارییه‌كان كاتژمێر ٢:٣٠ به بێ هانده‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت و یارییه‌كانیش به دوو قۆناغ ده‌بێت واته رۆیشتن و هاتن و دوو تیپیش ده‌چنه قۆناغى داهاتووتر .