لە یەکەم یاریی پاڵاوتنى خولى یانە پلە یەکەکانى عێراق بۆ گەیشتن بە خولى نایاب، یانەى سلێمانى رووبەڕووى یانەى سەرچنار بوەوە.
هەرچەندە لە سەرەتادا یانەى سەرچنار دەستپێشخەرى کرد و گۆڵێکى لەرێگەى فەرمان عوسمانەوە تۆمارکرد، بەڵام دواتر کوڕانى سلێمانى ئاستێکى سەرنجڕاکێشان پێشکەش کرد و بە چوار گۆڵ وەڵامى تاکە گۆڵەکەى سەرچناریان دایەوە، دانیار ئیسماعیل دوو گۆڵ و بەرهەم جەلال و زەید محەمەد ، خاوەنى گۆڵەکانى یانەى دایک بوون.
یارییەکەش بە سەرکەوتنى یانەى سلێمانى بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتاییهات.