پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى نیو ده‌رزه‌ن گۆڵى له‌ سه‌رچنار كرد

له‌ گه‌ڕى دووه‌مى پاڵاوتنه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى باكوورى خولى پله‌یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق دوو یارى به‌رێوه‌چوون .

له‌ شارى سلێمانى له‌ یاریگه‌ى فه‌رمانده‌ى ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و ٦-١ توانى له‌ سه‌رچنار بباته‌وه‌ .

سیروانى نوێش میواندارى نه‌ورۆزى كردو یارییه‌كه‌ش به‌ گۆڵێكى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز