كچانی سیروانی نوێ‌ یاریی لوتكە ئەنجامدەدەن

سبەینێ‌ (هەینی) كاتژمێر 1ی پاشنیوەرۆ، لە هۆڵی (ساڵح عەلی) و بەبێ‌ ئامادەبونی هاندەر، لە یەكەم یاریی خولی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستاندا، یانەی سیروانی نوێ‌ میوانداری یانەی چۆمان دەكات.

سیروانی نوێی‌ پاڵەوانی وەرزی رابردوو بە راهێنەرایەتی (عەباس فەرەج) و سەركردایەتی (سەمیرە رەئوف)ی كاپتن و تەواوی یاریزانان، بۆ یارییەكانی ئەم وەرزە ئامادەیە و ئامانجی پارێزگاریكردنە لە نازناوەكە.

وەرزی رابردوو یانەی سیروانی نوێ‌ لە یاریی كۆتایدا رووبەرووی یانەی چۆمان بووەوەو یارییەكەی بە 5 گۆڵ بەرامبەر بە 4 گۆڵ لێبردەوەو نازناوەكەی بەدەستهێنا.

بۆ ئەم وەرزەش زەینەب عەباس گۆڵكاری وەرزی رابردوو، وەك یاریزانی پیشەگەر لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ‌ بەردەوام دەبێت.

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز