وتی من عێراقیم

سوێندی بۆ مەخۆن ئەگەر تۆ نوێنەری هەرشتێک بیت کوردی و ماڤی ژیان و سەرکەوتنت نیە !!!

(زێنەدین زێدان) یاریزانی تۆپی پێی هەڵبژاردەی فەرەنسی و بەرەگەز جەزائیری دوو گوڵی بردنەوەی مۆندیالی 1998 بۆ وڵاتەکەی دژی بەڕازیل تۆمار کرد هۆکاری سەرکەوتنی وڵاتەکەشی بوو گۆڵکاری هەڵبژاردەکەش بوو بەڵام لە مۆندیالی 2006 دا بو بە هۆکاری دۆراندنێکی سەخت ولەبیر نەکراو لە مێژووی خۆی و هەڵبژاردەکەی بەڵام بە پێچەوانەوە کاردانەوەی فیڤای فەڕەنسا پەیکەری ڕێزلێنانی بۆ سازکرد وەک کەسایەتیەکی گرنگ سەیر دەکرا تا ئێستاش وەک سمبوڵی وڵاتی فەڕەنسا رێزی لێدەگیرێت.

لەوڵاتی ئێمە یاریزان و سیاسیەکان هۆکار دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی دڵی نەیاری کورد ڕازی بکەن بە جۆرێک لەپرۆسەی ئاشتیدا تێدە پەرێت نمونەیەکی دیاری ئەو دیاردەی ئەناشیزم و خۆپەرستی و بیری ڕەگەز پەرستی چەندین شێوەمان هەن کە لەناویاندا هەوار مەلا لەباشوری کوردستان .

(هاکان شکور) لە باکوری کوردستان تورکیای بردە ریزی هەڵبژاردە گەورەکانی جیهان و تەنانەت یەکەم جاربوو هەڵبژارەی تورکیا بچێتە قۆناخی چوارگۆشەی زێرین لەکاتێکدا گۆڵکاری هەڵبژاردەکەش بوو ئێستا لەئەمه‌ریكا دەژی و ناتوانێت بگەرێتەوە باکوری کوردستان (وریا غەفوری ) یاریزانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەڵبژاردەی ئێران وگۆڵکاری سێ خولی لەسەر یەکی ئەم وڵاتە و لەسەر دەستی ئەو یاریزانەش سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2014 مسۆگەر کرد بەڵام دور خستنەوەی لە تۆپی پێیان و هەڵبژاردەکەی تەنها کورد بونیان بووە هۆکارێکی تری نەبوو .

چەندانی تر هەن من پێم خۆش بوو باسی ( هاوار مەلا محمد )بکەم بەعێراقیەکانی گوت من عێراقیم( انا عیراقی ) تەنانەت هێندە دڵسۆز و بەپەرۆش بوو کە هەڵبژاردەی عێراق بدۆڕابا دەگریا و دەکەوتە سەر ئەرز ! لەکاتێکدا تاکە یاریزانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بچیتە خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئەوروپا و چەندین هەڵبژاردەو یانەی گەورەی ئەوروپا چاویان لەسەر ئەم یاریزانە بوو تاکو بیهێنە ریزەکانی خۆیان زۆرترین ڕاهێنەری نێودەوڵەتی قسەیان لەسەر ئەو یاریزانە کردووە لەکاتێکدا یاریزانانی عێراقی لەناو یاریگا و دەیان بوخزاند بەجۆرێکە لۆبیان بۆ یونس محمود و چەندین یاریزانی تر دەکرد بۆ ئەوەی هاوار دەرنەکەوێت تەنانەت چەنالی عەرەبی گۆڵکردنەکانی هاوار مەلا محمد دەشاردەوە هەڵبژادەکە بە پلان پەراوێزیان دەکرد لەچێژی گۆڵ و یاری بەڵام (هاوار محمد) لە ئۆڵمپیادی ئەسینا ووڵاتی یۆنان ئەوەی سەلماند کە تاکە یاریزان بوو گۆڵ لە هەڵبژاردە گەورەکان بکات و گۆڵیش دروست بکات.

تا ئێستاش ئەرشیڤ و فیدۆیەکانی هەوار مەلا محمد وەک پێویست نین و تەنانەت هەڵبژاردەی عێراق هێندە بێ وەفا بوون مۆندیالی ئاسیا و خەلیج و چەندین سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی لەسەر دەستی ئەو یاریزانە کوردە لەبیرکرا تەنانەت یاریگایەکی مندنڵانیشیان بەناو نەکرد نەک هەر ئەوەش کە بیرمان لەوە دەکردەوە پەیکەری بۆبکرێت بەڵکو وەک یاریزانێکی بەکار هاتووە و سرینەوەی لە مێژووی تۆپی پێی وڵاتەکەی کاری لەسەر کرا ئێمە تا ئێستاش لەوە تێنەگەیشتوین ڕەگەز پەرستی ئێرانی وتورکی و عەرەب بەتایبەت بابەتێکی مێژوویی دورو درێژە پێویستە ئەوە بزانن ئێمە ببین خۆڵی شەقامەکانیان هێشتان ئێمە لای ئەوان دوژمن و جنۆکەین پێویستە کورد لەوە تێپگات چەنداها نمونەی ترهەیە کە حەزناکەم ئێوەی خوێنەر ماندوو بکەم بەودوویانەش ژیلوان محمد یاریزانی هەڵبژاردەی سوید و بانگێشت کرا بۆعێراق ساڵی 2019 لەبەر کوردبوونی پەراوێزخرا و دورخرایەوە ئەوان ناتوانن تۆ قبوڵ بکەن .

باشتر وایە یەک ریزی نەتەوەیی خۆت و نیشتیمانی بونت لەسەر خۆت درێژە پێبدەی لەبەر ئەرزشیەتی خۆت نەک حیزب و هۆکاری تر کوردبن چی تر نەچینە ژێر بەیداخی وڵاتانی داگیر کەر ئەوان بەڕاستی ئێمەیان ناوێت تەنانەت بە کۆیلەش گومان دەکەن شایستە بین تکام وایە بیر و گەشەی ناسێۆنالیستی کورد فەرامۆش مەکەن….

ڕەوەز ڕاوچی

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز