به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و وه‌ستانى مه‌شقه‌كانى یانه‌كه‌وه، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى ته‌ڵه‌به به‌شدارى جامى عێراق ناكات .
وائل عهنزى، وته‌بێژى ره‌سمى یانه‌ى ته‌ڵه‌به له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، تیپى تۆپى پێى یانه‌كه‌مان كشایه‌وه له جامى عێراق و بۆ یارییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز له قۆناغى ٣٢،ئه‌مرۆش به ره‌سمى نووسراوى بهشدارینهكردنمان به‌خشیه به لیژنه‌ى كاربه‌رێككه‌رى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق .
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكى به‌هۆى پێنه‌دانى شایسته داراییه‌كانیان ، یاریزانانى ته‌ڵه‌به مه‌شقه‌كانیان هه‌ڵپه‌ساردووه‌و بریابوو له قۆناغى ٣٢ـى جامى عێراقیش رۆژى ١٨ـى مانگ ببنه میوانى نه‌ورۆز له یاریگاى سلێمانى .
به بهشدارینهكردنى ته‌ڵه‌به‌ش راسته‌وخۆ یانه‌ى نه‌ورۆز ده‌چێته قۆناغى ١٦ـى جامى عێراق .